حكوومەتا هەرێمێ كار بۆ كۆمكرن و دكيۆمێنتكرنا تاوانێن داعشێ دكت
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كار بۆ كۆكردنەوە و بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش دەكات.
مەریوان نەقشبەندی، ئەندامی لیژنەی باڵای بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “لیژنە بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە و نوێنەری چەند وەزارەتێكیشی تێدا ئەندامن، كاری لیژنەكە بەدیكۆمێنتكردن و كۆكردنەوەی دیكۆمێنتەكانی تاوانی تیرۆریستانی داعشە؛ تا ئێستا چەندین دیكۆمێنت ئامادە كراوە و پرۆژەكە وا کاری لێ دەکرێ.”
نەقشبەندی گوتیشی: ” بە دیكۆمێنت، بەڵگە كۆ كراوەتەوە، هەموو بەڵگەكان دەدرێنە ئەو وڵاتانە بۆ سزادانی ئەو كەسانەی دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە؛ پێشبینی دەكەین بەهۆی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی ئەورووپا بە دەم داواكارییەکەی ئێمەوە دێن و ئەو کەسانەیش دەستگیر دەکرێن کە پارەیان داوە بە داعش و لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاریان بۆ داعش کردووە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی