زێده‌ترى60 كه‌سان ل كابول هاتنه كوشتن
K24 – هه‌ولێر:
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێكی هێمنانه، له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه 61 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووه و خۆپیشانده‌رانی شیعه‌ی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كردووه‌ته ئامانج.
رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه شوێنی رووداوه‌كه پیشانده‌دات و تێیدا ده‌ره‌كه‌وێت جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان كه‌وتووه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان بۆ ئاژانسی “ئه‌سۆشیه‌تید پرێس” رایگه‌یاندبوو، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فغانستان پێشتر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه پێدابوون و ئه‌وانیش رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌یان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رێكخه‌ران ره‌تییانكرده‌وه خۆپیشاندانه‌كه دوابخه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی