ل ئامه‌د 5 پۆلیس هاتنه كوشتن و برينداركرن
رووداو – ئامه‌د
كاژێر 02:00ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 22-07-2016 پۆلیسی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ئامه‌د، لە شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌ختدا 3 پۆلیس كوژران و 2 پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ده‌ستنیشانكردنی حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له شارۆچكه‌ی ئه‌رگانی له ئامه‌دی باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ریان و پێكدادانێكی سه‌ختی لێكه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 3 پۆلیس كوژران و 2 پۆلیسی دیكه برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی ئامه‌د هه‌واڵی كوژرانی پۆلیسه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، برینداره‌كان به‌خێرایی گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئامه‌دو هێزی پشتیوانی رووی له شووێنی رووداوه‌كه كرد و شارۆچكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆدراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی