په‌رله‌مانتاره‌كێ عێراقێ:ژبه‌ر شه‌رێ مووسلێ د‌بت ئێك ملیۆن كه‌س ئاواره‌بن
دواڕۆژ:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای دەکات، له‌شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ رووبه‌ڕووی سێ سێ به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت “پێده‌چێت یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره‌بن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ته‌مموز عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق بۆ دواڕۆژ وتی “شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ به كرده‌یی له دوای ئازادكرنه‌وی گه‌یاره و پێشڕه‌وییه‌كانی تری هێزه ئه‌منییه‌كان و داڕووخانی ڕیزه‌كانی داعش ده‌ستیپێكرد”.
وتیشی “شه‌ڕی ئازدكردنه‌وه‌ی موسڵ له به‌رده‌م سێ به‌ره‌نگاریدایه، یه‌كه‌م به‌ره‌نگاریی جوڵانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونی فیعلی به‌كه‌مترین زیان له‌نێو ڕیزی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، دووه‌م په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی سڤیڵه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێ خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئاواره‌كان كه پێده‌چێ زیاتر له یه‌ك ملێون كه‌س ئاواره ببێت، سێیه‌م په‌یوه‌ندی به‌دوای ئازادكردنی موسڵه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ڕێگاچاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ دووباره پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و دروستنه‌بوونی كێشمه‌كێشم و ناكۆكیی، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و ململانێ و ناكۆكییانه‌ی داعش له پارێزگاكه دروستی كردن و هه‌وڵدان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وی عه‌شایه‌ریی”.
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی گه‌وره‌یهو به‌ته‌نها شه‌ڕێكی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو رووبەڕوونەوەو شه‌ڕێكی مرۆییشه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه هه‌ندێك له‌نوێنه‌رانی پارێزگاكه هه‌ستاون به ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه تیایدا باس له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌ره‌نگاریی و ئه‌گه‌رانه ده‌كات كه پارێزگاكه دوای ئازادكردن ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی