ژبه‌ر برسێ و گه‌رمێ 4 كه‌س ل پارێزگه‌ها سه‌لاحه‌ددین مرن
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و برسێتییه‌وه، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چوار كه‌س گیانییان له ده‌ستدا كه دوانییان منداڵن.
شێخ حوسێن لهێبی، كه شێخی هۆزێكی قه‌زای شه‌رگاته، رایگه‌یاند، ئه‌و چوار كه‌سه له ناوه‌ندی قه‌زاكه له ترسی بۆردومانه‌كانی داعش هه‌ڵاتوون و به‌هۆی برسێتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، گیانییان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، له هاوینی ئه‌مساڵ و گه‌یشتنی به سه‌رووی 50 پله، حكوومه‌تی عێراق ناچاربوو، دوو رۆژ به فه‌رمی بكاته پشوو.
ئه‌و شێخه قه‌زای شه‌رگات، داوای له حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری كرد، بۆ رزگاركردنی گیانی هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی، په‌له له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكانی شه‌رگات و گه‌یاره بكه‌ن، چونكه له ئێستادا دانیشتووانی مه‌ده‌نی ئه‌م دوو قه‌زایه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن.
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، كه به‌رزترین ئاستی تۆماركردووه له عێراق، به‌ڵام وه‌ك ئاواره‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش ناخۆشتر بڕیاڕی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، چونكه له ئێستادا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كییان نییه و پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و بابل، ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكیان داناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانییان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی