حكوومه‌تا عێراقێ پێدانا كريێا خانيێن په‌رله‌مانتاران راگرت
رووداو – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق ئاماده نییه، چی دیکە بودجه‌ی تایبه‌ت به‌كرێی خانووبه‌ره‌ی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی بدات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی بڕگه‌ی یاسایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
فازڵ نه‌بی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگه‌یاند: “به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرێی خانووبه‌ره هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نیه و له‌بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا بڕگه‌ی كرێی خانووی تێدا نییه”.
گوتیشی “له‌ماوه‌ی رابردوو سێ ملیۆن دینار وه‌ك كرێی خانوو ده‌درایه په‌رله‌مانتاران و ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه فێربوونه، بۆیه هه‌ر خه‌رجییه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نه‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه خه‌رج ناكرێت”.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه به‌وه‌شده‌دات “له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی به‌گه‌ڕخستن رێکكه‌وتن بۆ په‌رله‌مان و خۆیان ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكه‌ن”.
قه‌باره‌ی ئه‌و بودجه‌یه وەک بریکاری وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێرد “مانگانه 500 ملیۆن دیناری عێراقیه‌و، په‌رله‌مان خۆی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجی ده‌كات”.
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دووپاتیكرده‌وه “سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی پاره له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه ده‌بێت، و هیچ یاسایه‌كیش له‌سه‌رووی یاسای بودجه‌ی گشتی وڵات نیه، به‌ڵكو بودجه‌ی په‌رله‌مانیش له‌نێو بودجه‌ی گشتی عێراقدایه”.
به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی كرێی خانووی په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، كێشه ده‌كه‌وێته نێوان په‌رله‌مانتاران و خاوه‌ن خانووه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز، كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵایی یاسایی دژی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كه‌ن كه‌له‌خانووه‌كانیان نیشته‌جێ بوونه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی روونكرده‌وه “كێشه‌كه ئێستا چاره‌سه‌ر كراوه‌و چاوه‌ڕوانی بڕیاری لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنە بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی كرێی خانووه‌كان”.
هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌كرێی خانووی په‌رله‌مانتاران، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ بڕیاره‌كانی سكهه‌ڵگوشینی حكومه‌ت گه‌ڕانده‌وه كه‌له‌كاتی په‌سندكردنی بودجه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بودجه‌یه‌كی كه‌می بۆ به‌كاربردنی په‌رله‌مان خه‌رج كردووه‌و دواتر رێژه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌و پاره‌یه بڕیوه.
گوتیشی” كرێی ئه‌و خانووانه بوونه‌ته دوو به‌ش، كه‌به‌شێكیان پاره‌یان له‌گیرفانی خۆیان داوه بۆ خاوه‌ن موڵكه‌كان و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌رجكردنی پاره‌ی كرێیه‌كه‌ن”.
سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌شی دووهه‌می خه‌رجكردنی كرێی خانووه‌كاندا هه‌ژمار ده‌كرێن،ئەحمەد حاجی رەشید گوتی: “پێشتر مانگانه سێ ملیۆن دیناریان بۆ كرێی خانوو خه‌رجده‌كرا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پاره‌كه بۆ سنووری 2 ملیۆن دینار دابه‌زێنراوه”.
ئاشكراشی ده‌كات: “په‌رله‌مانتارانی كورد به‌شێكیان له‌هۆتێل نیشته‌جێن و به‌شێكیانیش له‌نێو شوققه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا نیشته‌جێبوونه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی