حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەرواری:ب پرۆتۆکۆلا هەولێر ـ واشنتۆن،پێشمەرگە دێ بته‌ هێزه‌كا پێشکەفتى

بەرواری:ب پرۆتۆکۆلا هەولێر ـ واشنتۆن،پێشمەرگە دێ بته‌ هێزه‌كا پێشکەفتىImageThumb

تۆرا لاش يا راگه‌هاندنێ

چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆتۆکۆڵەکەی هەولێر ـ واشنتۆن زۆر گرنگە بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە و کوردستان؛ بۆیە چاوەڕوان دەکرێت پێشمەرگە ببێتە نموونەی هێزێکی پیشکەوتوو لە ناوچەکە.

عەبدولسەلام بەرواری، ئەندامی پیشووی پەرلەمانی کوردستان و چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی راگەیاند: “پرۆتۆکۆڵەکەی هەولێر ـ واشنتۆن زۆر گرنگە بۆ ئەم قۆناغەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان؛ لەبەر ئەوەی کە دوای نەمانی داعش پێداویستییەکی سەربازی گرنگ بۆ هێزی پێشمەرگە بەجێ دەمێنێت یان پێی دەدرێت کە پێی دەگوترێت پێشکەوتووترین چەکی جیهان؛ کە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆکۆڵەدا دەبێت کە لەنێوان هەوڵێر و واشنتۆن کراوە و، هێزی پێشمەرگە دەبێتە هێزێکی نموونە و پێشکەوتوو لە جیهان؛ چونکە بەپێی پرۆتۆکۆڵەکە جگە لە بابەتی چەک هاوکاری مادی و مەشق و ڕاهێنانیش دەگرێتەوە.”

دەیشڵێت: “دوای نەمانی شەڕی داعش کەس نازانێت کە عێراق و سووریا چییان لێ دێت و چییان بەسەردا دێت؛ ئەم پرۆتۆکۆڵە گەرەنتییە، ئەوەشی ڕوو دەدات پەیوەندیی بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە دەبێت بۆیە لەسەر بنەمای ئەو گۆڕانکارییانە ئەمەریکاش لەوە دەچێت گۆڕانکاری لە پرۆتۆکۆڵەکەدا بکات، کە یەکێک لە ئەگەرەکان درێژکردنەوەیەتی”.

گوتیشی: “ئەم پرۆتۆکۆڵە لە چوارچێوەی ئەو هاوکاریانە دەبێت کە ئەمەریکا بە پێشمەرگەی دەدات؛ لەوانە هاوکاریی دارایی و مەشق و ڕاهێنان بۆیە بەم پرۆتۆکۆڵە ڕەوایەتی درایە هاوکارییەکان و کرایە پرۆتۆکۆڵ؛ کە ئەوەش نیشانەی قووڵبوونەوەی متمانەی هەردوو لایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi