ئهنجامێن ئهزمونێن پۆلا12ێ ئامادهيی دێ ئێنه راگههاندن
ZNA- ههولێر
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی رەمەزان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێن.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کۆتاییان هاتووە و پاش جەژن رادەگەیەندرێن”.
پشتیوان سادق ئاشكراشی كرد “لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو تاوەكو رۆژی پێنجشەممە ئەنجامەكان رادەگەیێندرێن”.
وەزیری پەروەردە سوپاسی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکارانی کرد، کە سەرباری خراپی رەوشی دارایی، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندنی ساڵی رابردوو بوەستێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی