نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتى:30 هه‌زار بیانی ل رێزێن داعشێ دا شه‌رى دكن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری لیژنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر جا پۆل لابورد رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 30 هه‌زار چه‌كداری بیانی له ریزی رێكخراوی داعشدان و له عێراق و سووریا شه‌ڕ له دژی نه‌یاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
جێگری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لابورد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هێشتا ژماره‌ی بیانییه چه‌كداره‌كان له ریزی داعشدا زۆره و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی وڵاته‌كانیان و جیهان درووستده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده وڵاتانی جیهان رێگه و شێوازی تۆكمه‌یان هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام خۆگونجاندن و توانای خۆگۆڕینی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ ره‌وشه نوێیه‌كاندا وایكردووه به ئاسانی مه‌ترسی ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناو نه‌چێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی