ئێك ژئهنجامدهرێن پهقينێن بهغدا هاته دهستهسهركرن
دواڕۆژ:
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بە دواڕۆژی راگەیاند کە ئەمڕۆ 4ی تەمموزی 2016 یەکێک لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی کەرادەی بەغدا، لە نزیک شوێنی تەقینەوەکان دەستگیرکراوە.
محەمەد روبەیعی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، ئاماژەی بەوەشدا کە “دەستگیرکراوەکە پێناسی ساختەی وەزارەتی ناوخۆی پێ بووە”.
وتیشی “لیکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن، بۆیە زانیاری زیاتری ئاشکرا ناکەین”.
بەوتەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تهقینهوهكهی دوێنێی ناوچهی كهڕاده لهبهغدا 213 كوژراو و زیاتر له 200 برینداری لێكهوتووەتهوه.
بەرپرسانی ئەمنی بەغدا رایانگەیاند قوربانیانی دوو تەقینەوەکەی دوێنێی گەڕەکی کەڕادەی بەغدا زیادی کردوە بۆ 213 کوژراو و بە خوێناویترین تەقینەوە لە عێراقدا ئاماژەی بۆ دەکرێت.
بەرپرسانی ئەمنی و تەندروستی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکان لە زیاد بووندان و تائێستاش زیاتر لە 200 کەس بریندارن.
کەناڵی (CNN)ی ئەمریکیش بڵاوی کردەوە لەبەر بەهێزی تەقینەوەکان دەرهێنانی تەرمەکان لەژێر دار و پەردوی باڵەخانەکانی شوێنی تەقینەوەکان چەند رۆژێک دەخایەنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی