دوو گوند ل سنوورێ گه‌یاره هاتنه رزگاركرن
كوردستان تيڤى
سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت زۆرێك له چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له عێراق هه‌ڵدێن، ده‌شڵێت زۆرینه‌ی ئه‌و داعشانه‌ی ده‌كوژرێن ئه‌وانه‌ن كه به‌ناچاریی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌نێردرێن.
لیوا روكن نه‌جم جبووری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند تا ئێستا دوو سه‌د و چل و شه‌ش كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكیان له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه و “هاوه‌نه‌كانی هێزه‌كانی عێراق ده‌گاته ناو گه‌یاره‌ش. جبووری باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌مرۆ هه‌ردوو گوندی درباس و ئه‌لبویان له ناوچه‌كه رزگاركردۆته‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ش كه كۆنتڕۆلیان كردووه‌ته‌وه ستراتیژین و چه‌ندین ته‌رمی داعشیشیان له به‌رده‌سته.
جبووری گوتیشی: ئێستا له سه‌رووی حه‌فتا و پێنج له‌سه‌دی گوندی حاجی عه‌لی رزگاركراوه، خۆی حاجی عه‌لی بریتییه له چه‌ند گوندێك نه‌ك یه‌ك گوند كه درێژایی یان قوڵاییه‌كه‌ی ده‌گاته حه‌وت كیلۆمه‌تر و به‌رینییه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی له سه‌رووی بیست و پێنج هه‌زار كه‌سه‌وه ده‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی