ته‌مموز 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فه‌رمانده‌یه‌ك:ب به‌شداريا پێشمه‌رگه‌ى ل ڤان نێزيكان پرۆسا رزگاركرنا حه‌ویجه‌ دێ ده‌ست پێ كت

فه‌رمانده‌یه‌ك:ب به‌شداريا پێشمه‌رگه‌ى ل ڤان نێزيكان پرۆسا رزگاركرنا حه‌ویجه‌ دێ ده‌ست پێ كت 1467379164_2

ZNA – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی رزگاركردنى حه‌ویجه‌ رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی شارۆچكه‌كه‌ی ده‌ست پێده‌كات، وتیشی، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ زیاتر به‌ پێنج هه‌زار كه‌س قوربانی داوه‌، وتیشی، حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ده‌كات.

وه‌سفی حاجی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وتی، به‌م نزیانه‌ خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ رزگاركردنی شاره‌كه‌یان ده‌بینن، پرۆسه‌ی رزگاركردنی شارۆچكه‌كه‌ به‌به‌شداری سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كات.

عاسی وتیشی، چه‌ند رۆژی داهاتوو ژماره‌ی چه‌كداری هۆزه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌شداری پرۆسه‌ی رزگاركردن و مانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان، ده‌كه‌ن، بۆیه‌ هیچ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م داعش نامێنێته‌وه‌ ته‌نیا خۆراده‌ستكردن یان مردن.

روونی كرده‌وه‌، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ به‌زیاتر له‌ پێنج هه‌زار شه‌هید و سته‌ملێكراو و به‌ندكراو قوربانی داوه‌، زیاتر له‌ 25 هه‌زار خێزان له‌ شارۆچكه‌كه‌ ئاواره‌ بوونه‌، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ تیرۆرستان بكه‌ینه‌وه‌ و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌، وتیشی، پرۆسه‌ی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ و ناحیه‌كانی ده‌بێته‌ گڕێك و رزگاركردنی موسڵ خێراتر ده‌كات.

تاكو ئێستا چه‌كدارانی داعش شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ناحیه‌كانی ره‌شاد، عه‌باسی، زاب و ریازیان له‌ژێر ده‌ست دایه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناوچه‌یه‌كی گرنگی داعش داده‌نرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi