ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئاماژەیەك بۆ هه‌بوونا نەخۆشيێن مەترسیدار ل نك گەنجان

ئاماژەیەك بۆ هه‌بوونا نەخۆشيێن مەترسیدار ل نك گەنجان

وشه‌:

تەمەنی گەنجێتی دەبێت تەمەنێكی پڕ لە چالاكی و جووڵانەوە و توانستی جەستە و مێشكی بێت، پڕ لە تەندروستی و وەرزش و كاركردن، بەڵام هەندێك جار بەهۆی خراپیی شێوازی ژیان و جۆری كار و خۆراكەوە، ئەو تایبیەتمەندیانەی گەنجێتی لەدەست دەچن، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بۆ رێگایەك دەكات بوونی نەخۆشی مەترسیدار لە گەنجان ئاشكرا دەكات.

پاوڵۆ پالاتینی، گەورە توێژەری ئیتاڵی و مامۆستای پزیشكیی هەناو لە زانكۆی بادۆفای ئیتاڵی دەڵێت، لە ئەنجامی توێژینەوەیەكدا بۆمان دەركەوت كە زیادبوونی بەرچاوی پەستانی خوێن لەكاتی چوون لە دۆخی دانیشتنەوە بۆ دۆخی وەستان، دەكرێ ببێتە ئاماژەیەكی بۆ بوونی نەخۆشی مەترسیدار لای گەنجان، لەوانە دڵە نۆرە و سەكتەی مێشك.

زیاتر گوتی، ئەنجامەكان بۆ ئێمە كتوپڕ بوو، تەنانەت زیادبوونی كەمی پەستانی خوێنیش، واتە شەش بۆ حەوت ملم جیوە، ئاماژەی بۆ بوونی نەخۆشی مەترسیدار دەكرد لەسەر ئاستێكی دوورمەودادا، توێژینەوەكە 1200 كەسی گرتەوە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵ بوو، ئەوان بەر لە تاقیكردنەوەكان هیچ جۆرە دەرمانێكی پەستانی خوێنیان پێ نەدرابوو و نەخۆشی تریان نەبوو و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ لەسەر نەبوو.

لەكاتی تاقیكردنەوەكان لە چەند دۆخێكی جەستەییدا پەستانی خوێنیان پێوانە كرا، لەوانە لەكاتی پاڵكەوتن و دوای ئەوە وەستان لەسەر پێ، زۆرینەیان لەكاتی وەستانیان پەستانی خوێنیان زیادی كرد، بەڵام هی هەندێكیان بە رێژەی زیاتر زیادی كرد، دوای چاودێریكردن بۆ 17 ساڵ ئەوان تووشی كێشەی جیاجیای دڵ هاتنەوە، لەوانە نۆری دڵ و ئازاری سنگ پێوەست بە دڵ و سەكتەی مێشك، بەتایبەتی لای ئەوانەی پەستانی خوێنیان لەكاتی هەستانەوە سەر پێ زۆر زیادی كردووە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە زیادبوونی زۆری پەستانی خوێن لەكاتی هەستانەوە سەر پێ، دەكرێ ببێتە ئاماژەیەك بۆ ئەگەری تووشبوون بە دڵە نۆرە و سەكتەی مێشك و نەخۆشییەكانی تری دڵ و لوولەكانی خوێن لە داهاتوودا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi