ئاب 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤه‌كۆلينه‌ك: وەرگرتنا ڤاکسینا کۆرۆنايێ، لایەنێ دەروونی باشتردکت

ڤه‌كۆلينه‌ك: وەرگرتنا ڤاکسینا کۆرۆنايێ، لایەنێ دەروونی باشتردکت
رووداو- دیجیتاڵ

ڤاکسینەکانی کۆرۆنا مەترسیی خەواندن لە نەخۆشخانە و مردن بە کۆرۆنا کەمدەکەنەوە، توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لەسەر لایەنی دەروونی ئاشکرادەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی PLOS ONE بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا مەترسیی گرفتە دەروونییەکان کەمدەکاتەوە.

نزیکەی هەشت هەزار کەس بەشداریان لە توێژینەوەکەدا کردووە، پزیشکە ئەمریکییەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەو بەشداربووانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە دەروونییان ئارامتربووە بە بەراورد بەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

د. فرانسیسکۆ پێرێز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوانەی ڤاکسین وەردەگرن هەست بە سەلامەتی دەکەن و دەزانن کە تا راددەیەک دژی کۆرۆنا پارێزراون، بەڵام لەبەرامبەردا ئەوانەی ڤاکسین وەرناگرن هەست بە ترس دەکەن لە تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا بۆیە هەمیشە خەمۆکن و دڵەراوکێیان هەیە.

پزیشکانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە داوادەکەن هەمووان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن چونکە نەک تەنیا سوودی لەسەر لایەنی جەستەیی هەیە بەڵکو دەروونی مرۆڤیش ئارامدەکات و لە دڵەراوکێ و ترس دووریدەخاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi