چ بكه‌ين قوتابى ژ ئه‌زموونان نه‌ترسن
كوردستان تى ڤى:
له كوردستان تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م، خولی یه‌كه‌م ده‌ستپێكرد، بۆبه‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، ژهماریهكی زۆری قوتابییان له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه به‌رێده‌كه‌ون، بۆئهمساڵیش قوتابییانی پۆله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میش به‌شێوه‌ی زاره‌كی به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ركاتێك قوتابی گوێبیستی وشه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌بێت ترسێكی له لا دروست ده‌بێت و باری ده‌روونی نا ئارام ده‌بێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاكو ئێستاشی له گه‌ڵ دابێت ئه‌و ترسه لای قوتابییان بوونی ماوه به‌جۆرێك قوتابی وامان هه‌یه له خوێندنی رۆژانه زۆر باشه كه‌چی له كاتی تاقیكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه تووشی نا ئارامێكی زۆر ده‌بێت و نمره‌ی زۆر كه‌م ده‌هێنێت و زۆر جاریش له هه‌ندێ وانه ده‌كه‌وێت .
چه‌ند هۆكارێك بوونییان هه‌یه كه وایانكردووه ئه‌م ترسه لای قوتابی دروست بێت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان، لێره به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ندێ له‌و هۆكارانه بخه‌مه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: پێویسته قوتابی بابه‌تی تاقیكردنه‌وه به‌ئاسانی وه‌ربگرێت و خۆی تووشی نا ئارامی ده‌روونی نه‌كات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه ساڵی یه‌كه‌میان نییه ده‌چنه هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌زموونێكیان هه‌یه له‌م باره‌وه، ئه‌گه‌ر قوتابی یه‌كه‌م ساڵی بێت ئاساییه كه‌مێك ترسیشی له لادرووست بێت.
دووه‌م:خۆئاماده‌كردن، پێویسته قوتابی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش خۆی ئاماده‌بكات بۆتاقیكردنهوهكان ئه‌مه‌ش به‌وه‌ده‌كرێت كه رۆژانه وانه‌كانی خۆی به‌باشی خوێندبێت و ئه‌ركی رۆژانه‌ی خۆی جێ به‌جێ كردبێت ، گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه نه‌بوو بێگومان قوتابی ئه‌و ترسه‌ی بۆدرووست ده‌بێت.
سێیه‌م: ئاماده‌كردنی پێداویستیه‌كانی بۆهۆڵی تاقیكردنه‌وه له لایه‌ن قوتابییه‌وه وه‌ك پێبوونی پێنووس، ڕه‌شكه‌ره‌وه، دادهرو ته‌واوی ئه‌و پێداویستانه‌ی كه پێویسته قوتابی لای بن له هۆڵی تاقیكردنه‌وه.
چواره‌م : پێویسته قوتابی خۆی رزگار بكات له‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه به‌ر له چوونی بۆهۆڵی تاقیكردنه‌وه تووشی ده‌بێت.
پێنجه‌م: كاتێك قوتابییان له به‌رده‌م هۆڵی تاقیكردنه‌وه كۆده‌بنه‌وه پێویسته قوتابی له‌مه وشیاربێت گوێ به قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و نه‌دات كه هه‌ریه‌كه له خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و پرسیاره گرنگه یان ئه‌و پرسیاره هاتۆته‌وه دڵنیام، لێره پێویسته قوتابی خۆی دووربخاته‌وه تاوه‌كو ده‌رگای هۆڵی تاقیكردنه‌وه ده‌كرێته‌وه‌و به ده‌روونێكی ئارام بچێته ژووره‌وه .
شه‌شه‌م: متمانه به‌خۆبوون ، زۆر گرنگه قوتابی متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت كاتێك ده‌چێته هۆڵی تاقیكردنه‌وه نه‌ك به‌جۆرێك بچێته هۆڵی تاقیكردنه‌وه كه ده‌روونی رووخا‌و بێت، له هه‌ر كارێكدا مرۆڤ متمانه‌ی هه‌بوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، بۆیه پێویسته قوتابی ئازیز به‌و پهڕٍی متمانه‌وه بچیه هۆڵی تاقیكردنه‌وه .
حه‌وته‌م: كاتێك قوتابی له ماڵ دێته ده‌ره‌وه پێویست ناكات به‌ده‌م رێگاوه خه‌ریكی خوێندن بیت، چونكه تۆ تازه به‌ره‌و هۆڵی تاقیكردنه‌وه دێت و ده‌بێت به‌ر له هاتنه ده‌ره‌وه‌ت له ماڵ ئه‌و ئامادهكاریهت كردبێت، نه‌ك له رێگا و یان چه‌ند خووله‌كێك به‌ر له تاقیكردنه‌وه تۆخۆت نا ئارام بكه‌ی.
هه‌شته‌م: دانیشتن له ناو هۆڵ له‌مه‌شیان پێویسته قوتابی خۆی نهشلهژێنێ باری ده‌روونی خۆی تێك نه‌دات.
نۆیه‌م: پێویسته قوتابی به‌هه‌موو جۆرێك خۆی له‌گزی كردن (قۆپیه) به‌دووربگرێت و په‌نای بۆنه‌بات، چونكه به‌م هۆیه‌وه قوتابی له تاقیكردنه‌وه‌كه بێ به‌ش ده‌بێت و نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی درووست ده‌بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی داهاتووشی.
ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر قوتابخانه كه‌شێكی هێمن و ئارام له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه یان ئه‌و شوێنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی لێ ئه‌نجامده‌درێت دروست بكات بۆئه‌وه‌ی قوتابییان به‌ده‌روونێكی ئارام بتوانن تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
یازده: نابێت هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئه‌وه‌نده تووندبكرێت قوتابی نه‌توانێت هه‌ناسه بدات وا هه‌ست بكات له‌به‌ندیخانه‌یه و چاودێرێكی زۆرتووندی له‌سه‌ربێت كه‌نه‌توانێت پرسیارێكش بكات گه‌ر بۆبابهتهكهش نه‌بێت.
دوازده: ده‌بێت مامۆستایانی چاو‌دێر زۆر به‌ئاگایه‌وه ئه‌ركی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئه‌وه‌یان لاروونبێت كه زۆرێك له قوتابییان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه به‌ده‌نگێكی زۆركه‌میش زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌یان ده‌پچرێت و وه‌ك پێویست ناتوانن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه .
سێزده: پێویسته قوتابی كاتێك په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌ی پێده‌رێت به‌هێمنی سه‌یری هه‌موو پرسیاره‌كان بكات و سه‌ره‌تا ناوی خۆی بنووسێت، ئه‌وجا ده‌ستبكات به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، قوتابی خۆشه‌ویست تۆسهرهتا كامه پرسیار ده‌زانیت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسانه‌و ده‌توانی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام بده‌وه، دامه‌نیشه به‌بیركردنه‌وه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه نایزانیت، باكاتت به‌فیرۆ نه‌ڕوات كام پرسیار ئاسانه سه‌ره‌تا ئه‌و وه‌ڵام بده‌وه دواتر وه‌ره سه‌ر پریسیارهكانی تر .
چوارده: نابێت قوتابی په‌له بكات له‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێت كه له هۆڵی تاقیكردنه‌وه بێته ده‌ره‌وه ئه‌مه نیشانه‌ی زیره‌كی نییه كاتێك قوتابێك زوو ته‌واو ده‌بێت، ده‌كرێت ئه‌و قوتابییه‌ی زوو ته‌واوبووه وه‌ك پێویست وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌دابێته‌وه تۆچاو له‌و مه‌كه به پێی ئه‌و كاته‌ی بۆت دیاریكراوه بۆت هه‌یه له هۆڵی تاقیكردنه‌وه بمێنیته‌وه.
پازده: زۆر خه‌فه‌ت به‌وه مه‌خۆ كه وه‌ڵامی پرسیارێك نازانیت یان زۆر بیری لێده‌كه‌یته‌وه گه‌ر به‌شی ده‌رچوونت وه‌ڵامداوه‌ته‌وه واز له‌و پرسیاره بێنه كه بۆته گرفت بۆت دوای كاتێكی زۆر له بیرلێكردنه‌وه كه به‌بیرت نێته‌وه وازی لێبێنه.
شازده: ده‌بێت هۆڵی تاقیكردنه‌وه له كاتی گه‌رماو سه‌رما هۆیه‌كانی فێنكهرهوهو گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی تێدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی له كه‌شێكی ئارام بتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
حه‌ڤده: زۆر پێویسته قوتابی به‌ر له‌وه‌ی له هۆڵی تاقیكردنه‌وه بێته ده‌ره‌وه ،پێداچوونهوهێكی ورد به په‌راوی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا بكات دڵنیا بێته‌وه له نووسینی ناوی خۆی و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان، زۆر جار به‌هۆی پێدانه‌چوونه‌وه قوتابی وه‌ڵامی پرسیاری له بیركردووه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌شی زانیووه ، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌ركی مامۆستای چاودێره كه ئه‌ویش پێداچوونه‌وه بكات بهپهراوی تاقیكرنه‌وه‌ی قوتابی به‌رله‌وه‌ی قوتابی له هۆڵی تاقیكردنه‌وه ده‌ر بچێت .
هه‌ژده: پێویسته مامۆستایانی چاو‌دێر هه‌ریه‌كه‌و له‌و ناوچه‌ییه‌ی بۆیان دیاریكراوه پابه‌ندبن، زۆر هاتۆ چۆنهكهن له ناو هۆڵ بۆئه‌وه‌ی قوتابی بیری نه‌كه‌وێته سه‌ر جووڵه‌ی مامۆستای چاو‌دێر.
نۆزده: مامۆستایانی چاو‌دێر نابێت به‌زۆری بچنه سه‌ر سه‌ری قوتابیه‌ك و روونكردنه‌وه‌ی پێبده‌ن ، ده‌بێت به‌یه‌ك چاو سه‌یری قوتابییان بكه‌ن و خۆیان له جیاوازیكردن به‌دوور بگرن.
بیست: مامۆستای چاو‌دێر خۆت به‌مۆبایله‌كه‌ت سه‌رقاڵ مه‌كه ناوه ناوه ده‌ریبهێنیت و سه‌یرێكی بكه‌ی، نابێت مامۆستا مۆبایل بباته هۆڵی تاقیكردنه‌وه یان زه‌نگی مۆبایلی مامۆستا ببێته هۆی تێكدانی كه‌شی ناو هۆڵه‌كه.
بیست ویه‌ك: ئه‌ركی خێزانه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردان و سه‌فه‌ر كه‌م بكه‌نه‌وه ، به‌م هۆیه‌وه قوتابی باشتر ده‌توانێت پابه‌ند بێت بهكاتهكانی خوێندن.
قوتابییانی ئازیز كاتێك ده‌چنه هۆڵی تاقیكردنه‌وه به‌و ئومێده‌م له‌تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووبن و ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی