ناسا: یوفۆ نینه
وشه:
ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا به دنیای ڕاگه‌یاند كه یوفۆ “UFO” بوونی نییه و به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه و گه‌شتی “Apollo 16” ئه‌مه ئاشكرا كراوه.
ماڵپه‌ڕی “nasa” له بابه‌تێكی ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه یوفۆ گه‌شتی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ر شتێك نییه به‌ناوی یوفۆوه، ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه یان چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌وه دانراوه كه پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی توێژینه‌وه‌كانیان ئه‌نجام داوه.
ناسا ئه‌وه‌یشی گوت كه ئێمه توانیومانه ئه‌م نهێنییه ڕوون بكه‌ینه‌وه له گه‌شتی “Apollo 16” كه تێیدا وێنه‌ی كه‌شتێكی درێژ كه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بازنه‌ییه له‌لایه‌ن گه‌ردوونناسانی ئێمه‌وه گیراوه. ئه‌مه‌ی پێشی ده‌گوترێت یوفۆ له‌سه‌ر شێوه‌ی سێڵێكی داخراوه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی وانییه، چونكه ئه‌م كه‌شتییه بوونی نییه.
ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه به وێنه روون كراونه‌ته‌وه ناسا هه‌موویانی به تۆڕه‌كانی دنیا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی چی تر نه‌گوترێت یوفۆ بوونی هه‌یه.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی