ئەو خوارنێن هۆکارن بۆ گەشەکرنا پرچێ
ئێن ئارتى2:
بەشێکی زۆر لە خەڵکی بەدەست تەنکیی قژیانەوە دەناڵێنن، چ بەهۆی هەڵوەرین یان لاوازی و وشکی قژیانەوە بێت، لە پێناو باشبوونیدا پارەیەکی زۆری بۆ خەرجدەکەن، ئەگەری هەیە هەندێک چارەسەرێکی باش بدۆزنەوە، بەڵام زۆرینەیان سەرکەوتوونابن، خواردنی چەند خۆراکێک هۆکارە بۆ گەشەکردنی قژ.
ماڵپەڕی ستاندارد میدیای بەریتانی نوسیویەتی، یەکێک لەو شتانەی کە خەڵکی زۆر گرنگی پێدەدەن، جوان دەرکەوتنی ڕوخساریانە کە قژیش کاریگەری خۆی هەیە لەسەر جوان دەرکەوتنی ڕوخسار و شێوەی کەسەکە، هەربۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن، گرنگی بە خواردنی هەندێک جۆری خۆراک بدەن کە یارمەتیدەرن لە زوو گەشەکردنی قژیان ئەوانیش:
– هێلکە
زەردێنەی هێلکە بڕێکی زۆر لە پڕۆتین و ماددە کانزاییەکان و ڤیتامیناتی تێدایە، پارێزگاری لە قژ دەکات و وەکو کیراتین وایە و جوانی و بەهێزی بە قژ دەدات و پڕ و درێژی دەکات.
– سەوزەوات
پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن سپێناغ و کەلەرم و ئەو سەوزەواتانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ماددە کانزاییەکان و بەسودن بۆ قژ، ئاسن یارمەتیدەرە لە گەیاندنی ئۆکسجینی پێویست بۆ بنبێخی قژ و گەشەکردنی قژ.
-ئەڤۆگادۆ
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و مەگنیسیۆم و ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی و ڤیتامینەکان، زیانەکانی قژ ناهێڵێت و گەشە بە قژ دەدات.
– چەرەسات
وەکو گوڵەبەڕۆژە و کشمیش و جۆرەکانی تر دەوڵەمەندن بە ترشی ئەمینی و ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە گەشەکردنی قژدا، هەروەها بادەم و گازۆ و جۆرەکانی تری دەوڵەمەندن بە ماددەی بیۆتین کە یارمەتی خێرا گەشەکردنی قژ و بەهێزکردنی دەدەن.
– گوێزەر
سەرچاوەی سەرەکی ماددەی “بیتا کارۆتین” کە ماددەیەکی گرنگە بۆ تەندروستی بنبێخی سەر، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، کە کێشەکانی قژ و پێست ناهێڵێت و شێداری بە قژ دەدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی