حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

برینا خۆ نەخورينە

برینا خۆ نەخورينە

رووداو- ئاژانسەکان

کاتێک برینێک دەست بە خوروو دەکات، واتای ئەوەیە دەستی بە ساڕێژبوونەوە کردووە. لەکاتی پرۆسەی ساڕێژبوونەوەشدا، ماددەی هیستامین دەردەدرێت کە بەهۆیەوە هەست بە خوروو دەکەی.

پزیشکان هۆشداری دەدەن لە خوراندنی ئەو برینەی لە قۆناغی ساڕێژبووندایە و هێشتا بەتەواوی چاک نەبووەتەوە، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی قەتماغەی برینەکە، ئەوەش ساڕێژبوون دوادەخات و ئەگەری هەوکردن و ئاڵۆسکانی برینەکە زیاتر دەکات. بۆ ئەوەی لەکاتی نووستن و بێئاگاییدا زیان لە برینەکەت نەدەی بە خوراندن، پزیشکان رێنماییت دەکەن تاوەکوو برینەکەت ساڕێژ دەبێتەوە زوو زوو نینۆکت بکەیت.

لە بری خوراندن، ئەم رێگاچارە سروشتی و تەندروستانە بگرەبەر:

1- ساردکردنەوەی برینەکە:

فێنککردنەوە هەم شێوازێکی سروشتیی سڕکردنە و خوروو کەم دەکاتەوە، هەم هەڵاوسانی برینەکە و دەوروبەری کەم دەکاتەوە، بەهۆی گرژکردنی موولوولەکانی خوێن و کەمکردنەوەی لێچوونی شلە لە دیوارەکانیانەوە.

بۆ ئەوەش پارچە نایلۆنێک لە سەهۆڵێکەوە بئاڵێنە و بۆماوەی 10 – 15 خولەک لەسەر برینەکە دایبنێ، بەڵام نابێ بۆ هەر جارێک زیاتر لە 20 خولەک دایبنێی، چونکە زیان لە پێست دەدات و دوور نییە بیمرێنێ.

2- بە شامپۆی شوفان بیشۆ:

لە پێکهاتەی شامپۆی شوفاندا ماددەی لینجی پرۆتینی هەیە کە برینەکە دادەپۆشێ و ناهێڵێ زۆر وشک ببێتەوە، ئەوەش هەستی خوروو کەم دەکاتەوە. بەڵام نابێ دوای لێدانی شامپۆکە بە سابوون برینەکە بشۆی، چونکە ئەو ماددە لینج و شێدارە لێدەکاتەوە و سوودی نامێنێ.

3- کرێمی کاڵامینی لێبدە:

کاڵامین بۆ چارەسەری کاتی خوروو بەکاردێت. بەڵام ئەم کرێمە بۆ ئەو شوێنە نابێت کە بەهۆی خوراندن رووشاندووتە، یان دەمی برینەکەی کراوەتەوە، چونکە لەو بارانەدا تەنیا حاڵەتەکەت لێ خراپ دەکات. تەنیا بۆ برینی وشک و داخراو بەکاری بهێنە. هەموو شەش کاژێرێک دەتوانی ماددەی کالامین لە برینەکانت بدەیت تاوەکو خورووەکەت لەکۆڵ بکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi