حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هەولێر.. نەفەره‌كى كەبابا ب دەفتەره‌كا دۆلارى بوو

هەولێر.. نەفەره‌كى كەبابا ب دەفتەره‌كا دۆلارى بوو

وشه‌:

بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ئەنجامی كڕینی نەفەرێك كەباب لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر، دەفتەرێك زیان بەر دوو ئۆتۆمبێل دەكەوێت.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی ئاب، فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، كڕینی نەفەرێك كەباب لەسەر شوفێرێكی كیا سۆرینتۆ بەنزیكی دەفتەرێك دۆلار كەوت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای كردووە، لەسەر شەقامی 100مەتری شاری هەولێر لە نزیك تاپۆی دوو، شوفێری كیا سۆرینتۆیەك لەدوای ئەوەی لە چێشتخانەیەك لایدا بۆ كرینی كەبابی سەفەری، لەدوای كڕینی كەبابەكە یەكسەر هەوڵی دا لە سووڕانەوەی پێش فەرمانگەی تاپۆ بسووڕێتەوە بەبێ ئەوەی دڵنیا بێت لە بوونی ئۆتۆمبێل و بەبێ ئەوەی سەیری ئاوێنەكانی بكات.

ئاماژەی داوە، لەو كاتەوە دەكەوێتە سەر ڕێرەوی سەنییەكی تایبەت و پێكدادان لە نێوانیان دروست بوو بەدوو قۆناغ، لە ئەنجامی رووداوەكە زیانی گیانی گەورە نەبووە تەنیا شوفێری سەنییەكە تۆزێك زامدار بوو، بەڵام زیانی مادی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێل كەوت كە دەكەوێتە ئەستۆی شوفێری كیایەكە، چونكە ئەو لایەنی خەتابار بوو.

لە كۆتایی نووسیویەتی بەمەش نەفەر كەبابەكە ژمارەی پێوانەیی شكاند لە نرخدا كاتێك ئەگەر شوفێرەكە پابەندی یاساكان بووایە، بەپێی رێنوێنییەكان پێچەكەی بكردبایەوە نەفەر كەبابەكە تەنیا پێنج هەزار دینار دەبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi