ب٣ رێيان پرچا سپی رەش بکە
SNN:
زۆرجار لەسودەکانی چای رەش دەبیستین بۆ ھاوکاری لەرەشبونی چاوەکان و دروستبونی ئاوساویدا بەڵام رەنگە نەمانبیستبێت بۆیەی قژی پێ بکرێت.
لێرەدا بە ٣ رێگا چای رەش بەکاردەھێنین بۆ بۆیەکردنی قژی سپی :
١- چای رەش و قاوە:
پێکھاتەکانی:
٣ کوپ چای رەش
٣ کوپ ئاو
٣ کەوچک قاوەی کوڵاو
سەرەتا چاکە بخەرە ئاوەکە و بیکوڵێنە پاشان ٣ کەوچک قاوەی تێ بکە و با ٥ دەقیقە لەسەر ئاگر بێت ھەر کەسارد بۆوە بەفلچەیەک بیدە لەقژت و با ١ سەعات پێوەی بێت پاشان بیشۆ.
٢-گیراوەی چا:
چایەکە بکوڵێنە و بیدە لەقژت تا ٢٥ بۆ ٣٠ دەقیقە ، ئەم کارە ٢ بۆ ٣ جار دووبارە بکەرەوە بۆ بەدەستھێنانی رەنگێکی رەشی جوان.
٣-چای رەش و گژوگیا: ٧ کیس چا و گەڵای رۆزماری و گەڵای زەعتەر بۆ چەند دەقیقەیەک تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لەقژت و با ١ بۆ ٢ سەعات پێوەی بێت بەپێی درێژی قژت و پاشان بەئاو بیشۆ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی