هۆكار و چاره‌سه‌ريا شه‌قبوونا پيستى
هەولێر _ ZNA
شه‌قبوونی پێست بریتییه له هێڵ یان خه‌تی چاڵ له‌سه‌ر پێست له ئه‌نجامی ڕاكێشانی توندی پێست یان هۆكاری بۆماوه‌یی یاخود گۆڕان و تێكچوونی هۆڕمۆن، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێستی ئه‌و شوێنه ته‌نك و سورباو ده‌ربكه‌وێت و له دواییدا بۆ ڕه‌نگی سپی ده‌گۆڕێت و پێست لوس و بریقه‌دارتر ده‌بێت.
هۆکارەکانی شەقبوونی پێست ئەمانەن :
1- زیادبوونی كێش و گه‌وره‌بوونی ماسولكه (بۆ نموونه به وه‌رزش)
2- سكپڕی ئافره‌ت
3- كاتی باڵغبوون (هه‌ندێك له گه‌نجان له‌كاتی باڵغبووندا توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن)، له‌سه‌ر سمت، ڕان، به‌شی ناوه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕان و سه‌ر ئانیشك و ئه‌ژنۆ.
4- حه‌ب و ده‌رزی و كرێمی ستیرۆید
چاره‌سه‌ر:
1- كرێم و جێڵی تایبه‌ت له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆری پێسته‌وه.
2- له‌یزه‌ر
3- تقشیری كیمیایی
4- تاشینی پێست
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی