پێنج جۆرێن ستایلى پرچا ته قژ دكن
خەندان لایف-
بەشێوەیەکی گشتی قژی مامناوەند زیاتر لەناو خانماندا بایەخی پێدەدرێت، بەبەراورد بە درێژ یان زۆر کورت، بەڵام بە شێوە و ستایلی جیاواز، کە رەنگە هەندێکیان قژیان تەنک یان ئاسایی بێت و بەهۆی ئەو ستایلەی هەڵیشیان بژاردووە تەنکتر دەردەکەوێت، بۆ ئەوەی هەمیشە قژت بە چڕی دەربکەوێت ئەم ستایلانە هەڵبژێرە.
1-پەرچەم، یەکێکە لەو ستایلانەی قژت پڕ نیشان دەدات، دەتوانیت لەلایەک بێت یان دوو بەش بێت یان رێک.
2-دابەشکردنی قژت بۆ دوو بەش و لادانی کەمێک زیاتری بە لایەکدا، کە قژ بەشێوەیەکی چر و جوان نیشان دەدات.
3-پرچی سەرلا، کە بە پەری دەریا ناوی دەبەن و قژت بە پڕی نیشان دەدات.
4-بەرزکردنەوەی قژت و کۆکردنەوەی پەرچەمەکەشت بە بەرزی بۆ دواوە.
5-تەسریحەی پرچی شێواو، کە ستایلێکی شیکە و قژ بە چری دەردەخات
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی