دیارییه‌كا مێژوویی‌دا عێراقێ ژ سعودیه بر
رووداو – هه‌ولێر
له یارییه‌كی مێژوویی‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سعودیه له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕه له باشوری عێراق به‌یه‌كگه‌یشتن و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هانده‌ری وه‌رزشی و به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و شاندی گه‌وره‌ی سعودیه ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بوو.
یارییه‌كه هه‌وڵێكی دیكه‌ی عێراقه بۆ رازیكردنی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ فیفایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابلۆقه‌ی سه‌ر یاریگه‌كانی عێراق هه‌ڵبگرێت و یارییه نێوده‌وڵه‌تییه فه‌رمییه‌كان له یاریگه‌كانی عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه، كه به‌شێكی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌هاتبوون، بۆ یه‌كه‌مجار دوای 40 ساڵ سه‌ردانی عێراقیان كرد.
یارییه‌كه له ئاستێكی زۆر به‌هێز ئه‌نجامدرا و بۆنه‌كه‌ش به گشتی له كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ی وه‌رزشی ده‌چوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا عێراق به گۆڵێك پێشكه‌وت، كه سه‌عد ئه‌لیامی یاریزانی سعودیه به هه‌ڵه له خۆیانی تۆماركرد.
له گێمی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ گه‌رموگوڕی و هاندانی جه‌ماوه‌ر، یارییه‌كه به‌هێزتر ده‌ركه‌وت و عێراقییه‌كان سێ گۆڵی دیكه‌یان تۆماركرد.
له خوله‌كی 48دا عیماد موحسین گۆڵی دووه‌می بۆ عێراق تۆماركرد و زیاتر له 65 هه‌زار هانده‌ری دڵخۆش كرد.
پاشان سێ خولهك پاش گۆڵی دووه‌م، موهه‌ند عه‌لی گۆڵی سێیه‌میشی بۆ عێراق تۆماركرد، كه به جلی سپی یارییان ده‌كرد.
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا حه‌سه‌ن مه‌عاز له خوله‌كی 51دا به لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵێكی بۆ سعودیه تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌مه پاشه‌كشه‌ی به تیپه‌كه‌ی باسم قاسم نه‌كرد و موهه‌ند عه‌لی شه‌ش خولهك دواتر گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی چواره‌میشی تۆماركرد و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ عێراق به‌رامبه‌ر سعودیه نووسییه‌وه.
عێراق یارییه‌كه‌ی به 4-1 گۆڵ برده‌وه و له هه‌مان كاتدا په‌یامێكی دیكه‌ی بۆ فیفا نارد، كه سه‌ركه‌وتووبووه له میوانداریكردنی یارییه‌كی گه‌وره و ده‌یه‌وێت ئابلوقه‌ی سه‌ر یاریگه‌كانی هه‌ڵبگیرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی