حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێشكێشكاره‌ك ل په‌خشێ راسته‌وخۆدا زارۆك دبت  

پێشكێشكاره‌ك ل په‌خشێ راسته‌وخۆدا زارۆك دبت  

K24- هه‌ولێر:

ناوی پێشكه‌شكارێكی ئه‌مه‌ریكی بووه‌ته‌ سه‌ردێر و مانشێتی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی “بی بی سی” كاسیدای برۆكتۆر، ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی به‌یانیان له‌ رادیۆی “زه‌ ئارك” له‌ شاری سانت لویس پێشكه‌ش ده‌كات و ساته‌كانی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌، له‌ په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.

رۆژێك به‌ر له‌ له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی، برۆكتۆر ژانی گرت، پێشتریش رادیۆی “زه‌ ئارك” له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ رێككه‌وتبوو، كه‌ ساته‌كانی له‌دایكبوونی منداڵی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ راسته‌وخۆی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

برۆكتۆر له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی، “ساتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌م زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پلانی پێشوه‌خته‌مان هه‌بێت”، چونكه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، منداڵه‌كه‌ی به‌ دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ واده‌كه‌ی له‌دایك بووه‌، بۆیه‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ئه‌و كاره‌ نه‌كردبوو.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “هه‌ستێكی زۆر خۆش بوو كه‌ بتوانم له‌ كاریگه‌رترین رۆژه‌كانی ژیانم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بیسه‌رانی به‌رنامه‌كه‌م بم”.

ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌، “له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌شم به‌شێك بوو له‌كاره‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه‌ به‌یانی هه‌موو رۆژێك پێشكه‌شم ده‌كرد، به‌تایبه‌ت كه‌ بیسه‌رانی به‌رنامه‌كه‌م له‌ گه‌وره‌ترین ورده‌كاری ژیانی من راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵم بوون‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi