حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دارچین باشترین پێکهاتەیە بۆ خانمان

دارچین باشترین پێکهاتەیە بۆ خانمان

خەندان لایف-

دارچینی پێکهاتەیەکی سروشتی بەسوود و گرنگە لەڕووی تەندروستیەوە، پزیشکان بە بەهێزترین پێکهاتەی سروشتی دایدەنێن کە لەبری دەرمان چارەسەری نەخۆشیەکانی خانمان دەکات.

گرنگترین سوودەکانی بۆ خانمان:

دارچینی دەبێتە هۆی ڕێکخستنەوەی سوڕی مانگانەی خانمان و یەکسانی ڕاگرتنی هۆڕمۆنەکان لە لەشدا، لەهەمانکاتدا یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە درەنگ دووگیان دەبن بەهۆی کێشە لە هێلکەدان یان گرفی هۆڕمۆنات.

ئەو ئازارەی لە سوڕی مانگانەدا تووشی خانمان دەبێت، دارچینی کەمی دەکاتەوە و ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی باشتر و خێراتر لەو خوێنە ڕزگاربێت.

دارچینی یارمەتی خانمان دەدات کە کێشی لەشیان دەبەزێت، چونکە یارمەتی توانەوەی چەوری ورگ و کەمەر دەدات، لەهەمانکاتدا کرداری هەرس ئاسان دەکات و کالۆری دەسوتێنێت.

لەدوای منداڵبوون خواردنی دارچینی سوودی زۆری هەیە، چونکە کاری هێلکەدان و منداڵدان ڕێکدەخاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئازار کەمدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کالسیۆم و کانزا و ڤیتامین سی بەسوودی تێدایە، کەدەبێتە هۆی بەهێزکردنی ماسولکەکان و ئازاری ئێسک کەمدەکاتەوە، ئەگەر لەپێش منداڵبوونیش بخورێت ماسولکەکانی کۆرپەلە بەهێز دەکات، لەلایەکی دیکەوە یارمەتی زۆربوونی شیری دایک دەدات بۆ کۆرپەلە.

تێبینی: تکایە بەبێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ هیچ هەنگاوێک نادروست مەنێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi