ملیۆن دۆلار برن و مر
K24- هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دوای سێ هه‌فته له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێكی چانسی كه بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو، مرد.
ئه‌و رووداوه كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری نامۆ له‌خۆ ده‌گرێت و له‌وه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات، كه دارتاشێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی “دۆناڵد سافاستانۆ”ی 51 ساڵه له ویلایه‌تی نیۆیۆرك پلیتێكی یانه‌سیبی شاری سیدنی كه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه خرابوونه بازاڕه‌وه ده‌كڕیت، هه‌ڵكڕاندنی چینی سه‌ر به‌شه شاراوه‌كه‌ی پلیته‌كه بۆی ده‌بێت به سوپرایزێكی گه‌وره، كاتێك چاوی به موژده‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێكی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ده‌كه‌وێت.
سافاستانۆ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی خێراتر وه‌ربگرێت، ده‌ستبه‌ره‌داری به‌شێك له خه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌بێت و بڕی 661.8 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دوای ته‌نیا چه‌ند رۆژێك مردنێكی له‌ناكاو هه‌ناسه‌كه‌ی ده‌بڕێت، كه له دوواین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا له پشكنینی پزیشكیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ناوبراو تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و، به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
به‌ر له مردنی، سافاستانۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، به‌و پاره‌یه بارهه‌ڵگرێكی نوێ بۆخۆی ده‌كڕێت و قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه و به‌شێكیش له‌و پاره‌یه بۆ ژیانی خۆی له ته‌مه‌نی به‌ساڵاچووندا هه‌ڵده‌گرێت.
له‌ساڵی 2013ـه‌ش حاڵه‌تێكی هاوشێوه له ویلایه‌تی شیكاگۆ روویدا، كاتێك پیاوێك به‌ناوی “ئۆرۆج خان” خه‌ڵاتێكی یه‌ك ملیۆن دۆلاری له یانه‌سیبی “لۆتۆ” ده‌باته‌وه و، دوای ته‌نیا یه‌ك رۆژ له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه، به‌لام ورده‌كاری حاڵه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هی سافاستانۆ جیاواز بوو، چونكه له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ئاشكربوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی دزینی پاره‌كانی، هێرشیان كردبووه سه‌ری و ناوبراویان كوشتبوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی