حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خوارنا تەندروست ژ قەلەويێ دپارێزت 

خوارنا تەندروست ژ قەلەويێ دپارێزت 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ شێوازی تەندروستانەی خۆراک بە تایبەت بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە لە رووی بۆماوەییەوە جەستەیان لەباریی تێدایە بۆ قەڵەوبوون.

واتە ئەو کەسانەی جینەکانیان رێگاخۆشکەرن بۆ قەڵەوبوون، ئەگەر شێوازێکی تەندروستانەی خۆراکیان هەبێ، کەمتر کێشیان زیاددەکات بەراورد بە کەسانی دیکە.

قەڵەوی ناڕێکییەکی ئاڵۆزە و هۆکارەکەی تێکەڵەیەکە لە رێگاخۆشکەری بۆماوەیی و نەریتی نادروستی ژیان. بۆ مرۆڤی ئەمڕۆ خواردنەوە شیرینکراوەکان و خواردنی سوورەوەکراو و فاستفوود لە هۆکارە دیارەکانی قەڵەوین، بە تایبەت لەو کەسانەی جینەکانیان رێگاخۆشکەرن بۆ قەڵەوبوون.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی هارڤەرد لەسەر 8,828 خانم و 5,218 پیاو ئەنجامدراوە لەنێوان ساڵانی 1986 و 2006 و لە جۆرناڵی زانستی (بریتش مێدیکاڵ جۆرناڵ) بڵاوبووەتەوە.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکانیش 77 جینیان لە بەشداراندا دەستنیشانکردوون کە پەیوەندییان بە کێشی جەستەوە هەیە و چاودێری سیستمی خۆراکیی بەشدارانیان دەکرد.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەوانەی جینەکانیان رێگاخۆشکەرن بۆ قەڵەوبوون، ئەگەر پابەندی سیستمێکی خۆراکیی تەندروستانە بن، ئەوە ئەگەری زیاترە کێشی لەشیان داببەزێنن، بەراورد بەوانەی جینەکانیان رێگاخۆشکەر نین.

مەبەست لە خۆراکی تەندروست پابەندبوونە بە زۆر خواردنی بەرهەمە رووەکیەکان، هەر لە دانەوێڵەکان تاوەکوو پاقلەمەنی، چەرەس، سەوزە و میوەکان. هەروەها کەمکردنەوەی خوێ و شەکری دەستکرد و خواردنی لەقوتونراو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi