حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گرنگترین مفايێن تەندروستى يێن سێڤا كه‌سك

گرنگترین مفايێن تەندروستى يێن سێڤا كه‌سك
هه‌ولێر – ZNA

سێوی سەوز، وەک ھەر میوەیەکی دیکە ژمارەیک سوودی تایبەت بە خۆی ھەیە، بۆیە ھەمیشە پزیشکان رێنماییمان دەکەن رۆژانە لانیکەم سێوێکی سەوز بخۆین. لێرەدا بە خاڵ ژمارەیەک لە سوودەکانی سێوی سەوز دەخەینەڕوو:

1– یەکێک لەگرنگترین سودەکانی سێوی سەوز ھەبونی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵە لەپێکھاتەکەیدا کەئەمەش سودێکی زۆری ھەیە لەبەرزکردنەوەی چالاکیەکانی لەشدا. ھەروەھا سودێکی باشیشی ھەیە لە نەھێشتنی کێشەکانی جگەر.

2– سێوی سەوز دوو ترشی زۆر گرنگی تێدایە کە لەسکچون و قەبزیش دەتپارێزێت، بۆیە ئەمەش دەبێتەھۆی نەھێشتنی گۆڕانکاریەکانی ھەرسکردن.

3– سێوی سەوز یارمەتی کۆترۆڵ کردنی سیستەمی خۆراک دەدات ئەمەش بەھۆی ئەو ترشە شاراوەیەی کەلەپێکھاتەکەیدا ھەیە.

4– ئاستی چەوری نزمە و ئاستی کۆڵستڕۆڵ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.بەم شێوەیە زۆربەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن یان بۆ ئەوانەی کە ورزش دەکەن، ھەروەھا سێوی سەوز ئارەزووی خۆراک کەمدەکاتەوە ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی کێش و بەدەستھێنانی جەستەیەکی تەندروست.

5– یەکێک لەسودە گرنگەکانی سێوی سەوز پاراستنی جەستەیە لەتوشبون بە بەشەجیاوازەکانی شێرپەنجە، ھەروەھا بەھۆی ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵەوە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەتپارێزێت.

6– سێوی سەوز سەرچاوەیەکی باشی ووزەیە، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە وەرزش دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi