سامسۆنگ شاشه‌یه‌كا مه‌زن بۆ كۆمپیۆته‌را دروست دكت
وشه:
له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا كۆمپانیای “سامسونگ”، جۆره شاشه‌یه‌كی نوێی كۆمپیۆته‌ری بۆ هه‌واداران و به‌كارهێنه‌رانی یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان ده‌خاته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و به‌رهه‌مه نوێیه ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆنگ دروستی كردووه و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ چه‌ندان به‌رهه‌می نوێی ئه‌لیكترۆنی و به‌سوودی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا ئیشی له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی كۆمپیۆته‌ر كردووه كه له‌وانه‌ی پێشووی جیاوازه و قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 49 ئینج، كه ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین شاشه داده‌نرێت كه تا ئێسته كۆمپیۆته‌ر هه‌یبووبێت.
وه‌ك كۆمپانیاكه رای گه‌یاندووه كه شاشه نوێیه‌كه‌ی ناو ناوه “CHG90″ كه ئه‌م شاشه نوێیه له جۆری” Super Ultra Wide” كه جێگه‌ی خواستی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زۆرترین كات یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان به‌كاردێنن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه توانای روونی شاشه‌كه‌ی ده‌گاته “3840×1080” پیكسڵ و نرخه‌كه‌ی ده‌گات به 1499 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
“سامسونگ”، كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئیلكترۆنییهكان، له ساڵی 1938 دا دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی