ل باژێرێ ئامێديێ به‌فر بارى
وشه
ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی دوێنێ سێشه‌م ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مڕۆ له چه‌ند شوێنێكی كوردستان كردی به به‌فر و له‌وانه‌ش شارۆكه‌ی ئامێدی گرته‌وه.
جه‌لال به‌رواری گوندنشینێكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی به “وشه”ی گوت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باران له ده‌ڤه‌ری ئامێدی ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام دوای سه‌عات 21:30 كه‌شوهه‌وا زور سارد بوو، دواتر ده‌ستی كرد به بارینی به‌فر.
به‌پێی زانیاریی ئه‌و شایه‌تحاڵه، تا ئێسته به‌فره‌كه به‌رده‌وامه و هه‌موو جاده و كوڵانه‌كانی گوندی “بێبادێ” و ده‌وروبه‌ری سپی كردووه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریشی گرتووه‌ته‌وه.
گوندی بێبادێ یه‌كێك له گونده‌كانی سنووری شاره‌دیێ “كانی ماسێ”یه و ساڵانه له وه‌رزی زستاندا به‌فرێكی زۆری لێ ده‌بارێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی