ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژبه‌ر كەچەليێ هه‌ڤژينيا وان هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

ژبه‌ر كەچەليێ هه‌ڤژينيا وان هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

وشه‌:

هەندێك پێیان وایە كەچەڵەكان چانسیان باشە، هەیشە باسی ئەوە دەكات كە چۆن لە هەندێك ناوچەی دنیا كەچەڵەكان رێز و پێگەی باشیان هەیە، بەڵام لە هیندستان بووكێكی هیندستانی ئاهەنگی هاوسەرگیری هەڵوەشاندەوە، كاتێك بۆی دەركەوت زاواكەی كەچەڵە.

وەك رۆژنامەی ” The Times “ی بەریتانی باسی كردووە، لە گوندی بەهارتانا لە ویلایەتی ئۆتار برادیش لە باكوری هیندستان، بووكەكە لە ئاهەنگەكەدا تێبینی ئەوەی كرد كە زاوا بە بەردەوام دەستی لە قژی داوە، ئەو وای زانیوە كە هۆكارەكەی رارایی و نیگەرانی بووە.

زیاتر گوتی، بەڵام بووكەكە لە میوانێكی ئاهەنگەكە گوێبیستی ئەوە بوو كە هاوسەرەكەی كەچەڵە و لێی شاردووەتەوە، بۆیە بووكەكە لەهۆشخۆی چووە و كاتێك خەبەری بووەتەوە، ئەوەی لەگەڵ ماڵباتەكەی باس كردووە ئاخۆ ئاهەنگەكە تەواو دەكات، لەو كاتەی زاوای بە شەرمەوە بەدیار دیمەنەكەوە بووە، كە دواتر بووكەكە هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندەوە و داوای لە زاوا كرد كە بڕوات و ئامادەبووان تووشی نائومێدی هاتنەوە.

پێشتریش لە ویلایەتی مادیا برادیش لە ناوەڕاستی هیندستان بووكێك بەهۆی ئەوەی زاوا نەخۆشی دەروونی هەیە ئاهەنگی هاوسەرگیری هەڵوەشاندەوە، لە حاڵەتێكی تردا بەهۆی سەرخۆشبوونی زاوا بووكەكە هاوسەرگیری هەڵوەشاندەوە، یەكێكی تر بەهۆی لاوازیی هەستی بینین لە دوا ساتەكاندا رەت كراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi