زه‌لامه‌ك دماوێ دووسالان دا هه‌ڤژينيێ لگه‌ل 33ئافره‌تان دكت
كوردستان تى ڤى:
هاووڵاتییه‌كی میسری به ناوی محه‌مه‌د مه‌لاح راگه‌یاند” وه‌كو كارێكی خێر و شه‌رعی له‌ماوه‌ی دووساڵدا هاوسه‌رگیری( ماره به‌جاش)ی له‌گه‌ڵ 33 ئافره‌ت كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ لای هاوسه‌ره‌كانیان ،دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مێرده‌كانیان ته‌ڵاق درابوون”.
له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنییدا محه‌مه‌د مه‌لاح رایگه‌یاند” ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره خۆبهخشییهم له پێناو خودا بووه بۆ پاراستنی خێزان و تێك نه‌چوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان ده‌یكه‌م، بێبه‌رامبه‌ریش كاره‌كه ده‌كه‌م “.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر مبروك عه‌تییه، مامۆستا له زانكۆی ئه‌زهه‌ر هه‌موو لێدوانه‌كانی مه‌لاحی رتكردۆتهوهو ریگه‌یاند” مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری، له ئیسلام جێگیره ،له كاتی ته‌ڵاق دان شه‌رع رێگه‌ی به مێرده‌كه‌ی داوه هاوسه‌ره‌كه‌ی بیگهرێنتهوهو ماره‌ی بكاته‌وه، بۆ جاری دووه‌م ده‌بێت، به‌ڵام بۆ جاری سێیه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی تری ئافره‌ته‌كه ماره بكرێت و دوایی ته‌ڵاق بدرێت ، ئینجا له مێرده‌كه‌ی پێشوو جارێكی ماره‌ی بكاته‌وه”.
هه‌روه‌ها مبروك ده‌ڵێت” هاوسه‌رگیرییه‌كه بۆ جارێ سێیه‌م شه‌رعی نییه‌و حه‌ڵاڵ نییه، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌م كاره ده‌كات ئه‌وه بۆ شه‌یتان ده‌كات نه‌ك بۆ خودا”.
ژێده‌ر- ئه‌لقدس
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی