ئاب 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل مسر گيانه‌وه‌ره‌ك ژدایك بوو ب جه‌سته‌ بزنه‌ و ب سه‌ری ژى مه‌یموونه‌ !

ل مسر گيانه‌وه‌ره‌ك ژدایك بوو ب جه‌سته‌ بزنه‌ و ب سه‌ری ژى مه‌یموونه‌ !
كوردستان تى ڤى:
له‌وڵاتی میسر بۆ یه‌كه‌مینجار، له‌ گوندێكی سه‌ربه‌پارێزگای ئه‌سیوت جۆره‌ ئاژه‌ڵێك له‌ دایك بوو به‌جه‌سته‌ بزنه‌، به‌ڵام سه‌رو ده‌مووچاوی مه‌یموونه‌.

ئه‌م جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌ هه‌مووجیهانی تووشی شۆك كردووه‌، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆته‌ مانشێتی رۆژنامه‌و گۆڤارو تیڤییه‌كان وسۆشیال میدیا ، له‌لایه‌كی تر ئه‌م رووداوه‌ دانیشتوانانی گونده‌كه‌و ناوچه‌كه‌ی تووشی ترس و دڵه‌راوكێ بوون.

پزیشكانی ڤێرتێرنه‌ری له‌سه‌رله‌دایك بوونی ئاژه‌ڵه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بزنه‌ ،مه‌یموون نییه‌، هۆكاری شێوانی روخساری بزنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌، كه‌دایكی بزنه‌كه‌ له‌ كاتی دووگیانی خواردنی پیسی خواردووه‌ ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی جه‌سته‌ی كۆرپه‌كه‌ دروست كردووه‌، بۆیه‌ شێوه‌ی سه‌ری شێواوه‌.

ژێده‌ر – ئه‌لعین

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi