هه‌ستيكێن ماسیه‌كى جیێواز هاتنه ديتن
وشه:
ئێسكه په‌یكه‌ری ماسییه‌ك دۆزرایه‌وه كه شێوازێكی زۆر جیاوازی هه‌یه، ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ژیانی دهیناسۆرهكان كه له‌ڕووی جه‌سته‌وه زۆر زه‌به‌لاحه و ده‌مێكی درێژ و گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین جۆری ئێسكه په‌یكه‌ری ماسییه‌ك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له 18 مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆتۆبهردا، زانایان بواری ئێسكه په‌یكه‌ری ده‌یناسۆڕه‌كان توانیان یه‌كێك له جیاوازترین جۆری ئێسكه په‌یكه‌ره بدۆزنه‌وه كه ئه‌وه‌یش ماسییه‌كه به‌ناوی “Ichtthyosaurs” ه‌وه.
ده‌سته‌واژه یان ناوی “Ichtthyosaurs” “ئیچتیسۆرێس” واته ماسییه‌كی زه‌به‌لاح كه ده‌می وه‌ك دۆلفین وایه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌بینرێت ئه‌م جۆره ماسییه ده‌می زۆر گه‌وره‌تر و درێژتره له دۆلفین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زانایان هه‌ر ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌م ماسییه له سه‌رده‌می دهیناسۆڕهكاندا له‌سه‌ر خواردنی خوێی ده‌ریا و ئاژه‌ڵی ده‌ریای ده‌ژیا كه به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خوێی ده‌ریا رۆژانه كه‌می ده‌كرد.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ری ماسییه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 90 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته كه زانایان له نیۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی