سووریا.. زارۆكه‌كى دووسه‌ر ژ ده‌یك د‌بت
وشه:
له حاڵه‌تێكی جیاوازی له‌دایكبووندا، منداڵێكی دووسه‌ر له دایك بوو و تا ماوه‌یه‌كی كورتیش له دوای له‌دایكبوونه‌كه‌ی توانی بژی، به‌ڵام دواتر گیانی له ده‌ست دا.
له چیای ریف ئه‌دلیب كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی باكوری سووریایه، ڕۆژی شه‌موو منداڵێك به دوو سه‌ره‌وه له‌دایك بوو، ئه‌مه‌ش له‌ناو ناوچه‌كه، سووریا و دنیادا ده‌نگی دایه‌وه و وێنه‌كانیان بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌م جار نییه له‌و ناوچه‌یه ڕوو بدات، پاریش منداڵێكی له‌و شێوه‌یه به دوو سه‌ره‌وه له هه‌مان ناوچه له دایك بوو، به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ژیانی قورس و پڕ له نه‌هامه‌تی، گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌م منداڵه‌ش دوای ته‌نیا دوو سه‌عات له له‌دایكبوونی و هاتنی بۆ ناو ئه‌م دنیایه، باری ته‌ندروستی تێكچوو و هه‌ر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا گیانی له ده‌ست دا.
شاره‌زایان به میدیاكانی وه‌ك سكای نیوزیان گوتووه، ئه‌م منداڵانه به‌هۆی چه‌ند تێكچوونێك و خراپی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌وه یان حاڵه‌تی نامۆی كاتی سكی دایكیان وا ده‌رده‌چن.
شایانی باسه ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی هێرشی گازی و ژه‌هراویبوون ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌خۆشیی سه‌یر و حاڵه‌تی سه‌یری منداڵبوون له‌وێ ڕوو بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی