زه‌لامه‌كێ بریتانی ماوێ 4 سالايه ب پێ‌خواسی دگه‌رێت
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی به‌ریتانی، ماوه‌ی چوار ساڵه به پێ‌خواسی ده‌گه‌ڕێت و پێڵاو له پێناكات، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌و هه‌وڵه‌شی له پێناو رزگاربوونه له بۆنی پێ و گۆره‌وی، كه به‌هۆی ئاره‌قكردنه‌وه ته‌ڕ ده‌بێت.
بن دۆنێلی، 33 ساڵ، حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام به پێ‌خواسی هاتووچۆ بكات، ئه‌و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه به‌ده‌ست بۆنی پێ و گۆره‌وییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌مجار ئه‌و بیرۆكه‌كه‌ی له ئینته‌رنێت خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوێی پێ نه‌داوه.
دواجار له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی كارێكی نوێ، به‌ر له چوار ساڵ، بڕیاریدا به پێ‌خواسی بچێته سه‌ركار و وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌وساوه چیدیكه پێڵای له پێ نه‌كردووه.
هه‌رچه‌نده له كاتی هامووشۆكردنی له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌م شێوه‌یه، ته‌واوی خه‌ڵك به تێبینییه‌وه لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام هاوڕێ كچه‌كه‌ی، به‌ناوی كارۆلینا لیۆ، 32 ساڵ، پاڵپشتی ته‌واوی ده‌كات.
دۆنێلی ده‌ڵێت: “وابزانم كارۆلینا بیرۆكه‌كه‌ی به‌دڵه، چونكه نامۆ و ده‌گمه‌نه، له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكانێك هه‌ن، كه توانج له‌و شێوازه‌ی ژیانی من ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی ده‌ستبه‌رداربوونم له‌و شێوازه و له ئێستاشدا هه‌ست به متمانه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌م”.
دۆنێلی كه به پێ‌خواسی به شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ندا ده‌ڕوات، به‌رده‌وام پێ له ورده شووشه‌ی شكاو، یاخود كانزای دیكه‌ی تیژ، یاخود پاشماوه‌ی سه‌گ و ئاژه‌ڵ ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش نه‌بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆنێلی، ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌كه‌ی بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له پێناو رزگاربوون له بۆنی پێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی