گهۆرين د سیستهمێ وەرگرتنا قوتابيان ل زانكۆيان دێ ئێته كرن
K24 – ھەولێر
ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ناوەندی وەرگرتن و سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان پەسند کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە، تێیدا ھاتووە: “ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کۆمیتەی باڵای وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان، ئاشكرای كرد كە بۆ خوێندنی ساڵی داھاتوو گۆڕانكاری لە سیستمی وەرگرتنی خوێندكارانی زانكۆ دەكرێت”.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا لە زاری د.محەمەد سابیر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون راگەیەندراوە: “بەئامانجی زووتر دەستپێکردنی دەوامی خوێندکارانی قۆناخی یەکەم لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 راگەیاندنی وەرگرتنی ناوی خوێندکارانی بەدوو قۆناخ بێت، بەشێوەیەک بۆ هەر قۆناخێکی دەرچوون رێژەیەکی گونجاو لە پلانی وەرگرتنیان بۆ دانراوە”.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون راشیگەیاندووە: “لەمەودوا دەرچووانی لقی زانستی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانی (کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست) دەتوانن تەنها نمرەی وانە پەیوەندیدارەکانی وەك(فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زیندەوەرزانی، زمانی ئینگلیزی) ئەژمار بکەن و ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی دیكە بۆ ئەوان ئارەزومەندانە دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی