حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل ئێران د ھەر خۆلەکه‌کێ دا 9 ژن دئێنه‌ تەلاق دان

ل ئێران د ھەر خۆلەکه‌کێ دا 9 ژن دئێنه‌ تەلاق دان 
باسنيوز:

سەلمان ھۆدادادی سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی ئێران ئاشكرای كرد رێژەی تەڵاقدان لە وڵاتەكە بە جۆرێك بەرزبووەتەوە كە لە ھەر خولەکێکدا نۆ حالەتی تەڵاقدان لە دادگا تۆمار دەکرێ.

ھۆدادادی لە دیمانەیەکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنجوومەنی ئێران، ئاشکرای کرد کە رێژەی تەڵاقدان لە ئێران زۆر بەرز بووەتەوە و ئەو رێژەیە لە تاران گەیشتووە ٥٠٪.

سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە لە ھەر خولەکێکدا نۆ حالەتی تەڵاقدان لە دادگا تۆمار دەکرێ و راشیگەیاند رێژەی پێکھێنانی ھاوسەرگیری کەمی کردووەوە و تەمەنی ھاوسەرگیریش بەرز بووەتەوە.

سەلمان هودادادی گوتی کە سەختی ھەلومەرجی ژیان و بێکاری، گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری لە لایەن گەنجانەوە.

سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی ئێران، روونیشی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا، یاسایەک بۆ ئاسانکاری پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری لە ئێران دەرکرا، بەڵام بێجگە لە چەند مادەیەکی یاساکە لە لایەن حکوومەتەوە پەیرەو ناکرێت و گوتیشی “پرسی پێشینەی ھاوسەرگیری لە لایەن حکوومەتەوە ھاتە رۆژەڤەوە، بەڵام بەداخەوە وەزیرەکان ئاستەنگیان بۆ دروست کرد و ئاسانکاری لەوبارەیەوە نەکرا”.

گوتیشی بەداخەوە تێکرای ناوەندی تەمەنی ھاوسەرگیری لە ٥ تا ٧ ساڵەوە بۆ ٣ تا ٥ ساڵ دابەزیوە و لەوبارەیەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi