زه‌لامه‌كێ چینی ب ده‌ستێ خۆ ژنه‌كێ بۆ خۆ دروست دكت
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی چینی، ده‌ستی له گه‌ڕان به دوای بووكێك هه‌ڵگرتووه كه له ئاده‌میزاد بیت، به ده‌ستی خۆی رۆبۆتێكی ژنی دروستكردووه و له خۆی ماره‌كردووه.
ئه‌و پیاوه چینییه ناوی ” چنگ جیاجیا” یه و ته‌مه‌نی 31 ساڵه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی “گاردیان”ـی بریتانی، كه زانیارییه‌كانی له رۆژنامه‌یه‌كی چینی گواستووه‌ته‌وه، به‌م رێگایه فشاری خانه‌واده‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی نه‌هێشتووه، چونكه به‌رده‌وام داوایان لێكردووه هاوسه‌رگیری بكات”.
ئه‌و پیاوه ئه‌ندازیارێكی زیره‌كی بواری ئهلیكترۆنیاته و رۆبۆته ژنه‌كه‌ی دروستكردووه و ناویشی ناوه”یینگ یینگ”.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كی دوو مانگیی له نێوان خۆی و رۆبۆت خان، بڕیاریداوه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا سازبكات. جلوبه‌رگی بوكێنی ره‌شی له‌به‌ركردووه و سه‌رپۆشێكی سووری به‌ستووه به سه‌رییه‌وه، چونكه ئه‌وه نه‌ریتی كۆنی چینییه‌كانه بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری.
كۆتایی هه‌فته ئه‌ڵقه‌ی كردووه‌ته ده‌ستی و دایكی و ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانیشی له شاری “هانگچۆ” له رۆژهه‌ڵاتی چین، به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كردووه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك دانیان به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا نه‌ناوه.
بووكه‌خان ته‌نها چه‌ند كارێكی ساده‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌توانێت چه‌ند وشه‌یه‌كی چینیش بڵێت.
به‌ڵام زاوا هه‌ر به‌وه‌نده‌وه ناوه‌ستێت و پلانی داڕشتووه، په‌ره به بووكه‌كه‌ی بدات تا بتوانێت به رێگاشدا بڕوات و كاروباری ماڵه‌وه‌ش هه‌ڵسوڕێنێت، تا ئه‌و كاته‌ش زاوا ناچاره به باوه‌ش بیگێڕێت و بیسوڕێنێتهوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی