ئه‌لمانی نزانت خوارنگه‌ها وى دێ دائێخن
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاری داخستنی خوردنگه‌یه‌كی بچووك له باشووری شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی ئۆستریا (نه‌مسا) هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه، چونكه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی داخستنی ئه‌و كۆشكه بچووكه‌ی فرۆشتنی دۆنه‌ر “دوروم” و هه‌مبه‌رگر، مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی نازانێت به باشی به زمانی ئه‌ڵمانی قسه‌بكات.
ئه‌و خواردنگه‌یه ناوی “كه‌باب عه‌لی”ـیه و ده‌كه‌وێته بازاڕی سه‌ره‌كی شاری “فینر نویشات” و خاوه‌نه‌كه‌ی توركێكه به‌ناوی” ئه‌لیهان تورگووت”ـه و ماوه‌ی 11 ساڵه له‌و شوینه‌دا، دۆنه‌ر و هه‌مبه‌رگری رووه‌كی و فه‌لافل ده‌فرۆشێت، به‌ڵام چونكه زمانی ئه‌ڵمانی به باشی نازانێت، ده‌بێت كۆتایی ئه‌م مانگه خواردنگه‌كه‌ی دابخات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه كه بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه پاساوه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، ئه‌لیهان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و شاره‌دایه و مافی نیشته‌جیبوونی وه‌رگرتووه، كه‌چی ناتوانێت به ئه‌ڵمانی قسه‌بكات، هه‌روه‌ها شێوه‌ی كۆشكه بچووكه‌كه‌ی به شیاو نازانن له‌و شوێنه‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا، بۆیه بڕیاریانداوه دابخرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ش شۆكێكی گه‌وره بووه بۆ ئه‌لیهان و كریاره‌كانی، هه‌ر بۆیه جگه له هاوولاتیانی شاره‌كه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی پارته‌كان، وه‌ك پارتی سه‌وز، ده‌ستیانكردووه به هه‌وڵدان بۆ راگرتنی بڕیاره‌كه.
به‌شێك له كڕیاره‌كانی كه‌باب عه‌لی، ئه‌و شوێنه به به‌شێكی شاره‌كه ناوده‌به‌ن و نیگه‌رانن له بریاره‌كه و ئه‌لیهانیش هێشتا چاوه‌روانه ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی لێی ده‌كریت، ژیان بۆ كۆشكه بچووكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه و له داخستنی یه‌كجاری دووریبخاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی