بۆچی هیتله‌ر داخواز كر لاشێ وى بسۆژن
K24 – هه‌ولێر:
پاسه‌وانی تایبه‌تی ئه‌دۆلف هیتله‌ر، سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان، كه بۆ یه‌كه‌مجار هیتله‌ری به كوژراوی بینیوه، ورده‌كاری دواساته‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌گێڕێته‌وه.
روشۆس میش، له كتێبه‌كه‌یدا به زمانی ئینگلیزی، بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات، كه هیتله‌ر به‌ر له رووداوه‌كه گوتوویه‌تی: “هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه ئازاد بكه‌ن، كه سوێندی نیشتمانی ده‌خۆن و دڵسۆزی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه هیتله‌ر رایسپاردوون، له دوای خۆكوشتنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه‌ی بسووتێنن.
میش له 30 نیسان/ ئه‌پریلی 1945، له هه‌مان ئه‌و حه‌شارگه‌یه بووه كه هیتله‌ری تێدابووه، له‌و كاته‌شدا جه‌نه‌راڵ كیتل ته‌له‌فۆنی كردووه و شكستهێنانی سوپای ئه‌ڵمانیای به هیتله‌ر راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی: “سوپای ئه‌ڵمانیا له شكاندنی گه‌مارۆی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر به‌رلین شكستی هێنا”.
روشۆس میش، له ساڵی 2013دا كۆچی دوای كرد
مارتن ماس, ئه‌و نووسه‌ره‌ی نووسینی كتێبه‌كه‌ی پێ سپێردراوه ده‌ڵێت: “دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه به ماوه‌یه‌كی كه‌م، میش گوێی له هیتله‌ر بووه به هێمنی له‌گه‌ڵ مارتن بورمان، كه به‌رپرسێكی حزبی نازی بوو, له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه به هێمنی قسه ده‌كات، دواتریش ئوتو گۆنشه، سه‌ركرده‌ی خانه‌نشینی بینیوه، كه ته‌وقه له‌گه‌ڵ هیتله‌ر ده‌كات و دێنه ده‌ره‌وه و ده‌رگای ژووره‌كه له‌سه‌ر سه‌رۆكی نازییه‌كان و هاوسه‌ره‌كه‌ی داده‌خه‌ن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “پێشتر هیتله‌ر به پارێزه‌ره‌كانی گوتبوو، كه نایه‌وێت دوای مردنی، مامه‌ڵه‌ی خراپ یاخود سووكایه‌تی به جه‌سته‌ی بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مۆسۆلینی روویدا، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێت جه‌سته‌كه‌ی بسووتێنرێت، له‌و كاته‌شدا هه‌مووان له حه‌شارگه به هێمنی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، دواجار میش به‌هێمنی ده‌رگای ژووره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و سه‌یری ژووره‌كه‌ی كردووه”.
له باره‌ی بینینی یه‌كه‌م دیمه‌ن له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووره‌كه، میش ده‌ڵێت: “بۆ یه‌كه‌مجار ئیڤام كه‌وته به‌رچاو، كه به كوژراوی دانیشتبوو و سه‌ر به‌سه‌ر شانی هیتله‌ره‌وه بوو، به‌ڵام هیتله‌ر دوای خۆكوشتنیشی، چاوه‌كانی به كراوه‌یی مابوونه‌وه و سه‌ریشی كه‌مێك هاتبووه خواره‌وه”.
دوای ئه‌م رووداوانه سوپای سووری سۆڤیه‌تی، كه به‌رلینیان گرت، میش-یان به دیل گرت و ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له سه‌ربازگه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆیان هێشتیانه‌وه.
میش تا دوایین ساتیش به گرنگییه‌وه باسی هیتله‌ری ده‌كرد و به “سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره” وه‌سفی ده‌كرد.
میش دوای مردنی سیگفرید كناپ له دیسه‌مبه‌ری 2008، دوایین سه‌ربازی ده‌وری هیتله‌ر بوو كه له ژیاندا مابێت.
روشۆس میش ساڵی 2013, له ته‌مه‌نی 96 ساڵی، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، كۆچی دوایی كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی