ههيڤا هنگڤینيا وان ب سەر ماتۆرى بوو
خەندان
کچ و کوڕێک بەشێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش مانگی هەنگوینیەکان ئەنجام دەدەن و ماوەی حەوت مانگیان پێدەچێ، لەبەرئەوەی زۆر عاشقی لێخوڕینی ماتۆڕن، هەزاران میل دەبڕن بە ماتۆڕ بۆ ئەوەی بچنە ئەو شوێنەی ئارەزووی دەکەن.
ئەو کچ و کوڕە لە ویلایەتی ئالاسکاوە بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی بە ماتۆڕەکەیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئەرجەنتین، لەهەموو دنیادا مانگی هەنگوینی تەنها 30 رۆژە، بەڵام ئەم بوک و زاوایە ماوەی 7 مانگیان پێدەچێت. ماوەی گەشتەکەیان بەو ماتۆڕە بڕینی 25 هەزار میلە.
تۆم و لۆرنا برودوای ناوی ئەو بوک و زاوایەیەو خەڵکی بەریتانیان، ئالوودەی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلن و هەربۆیە گەشتەکەیان و مانگی هەنگوینییەکەیان بەو شێوەیە بەسەردەبەن.
زاوا دەڵێت “خۆشەویستی هاوسەرەکەم بە هەلێک زانی بۆ ئەوەی ئاواتەکەم بهێنمەدی و بەو ماتۆڕسکیلە ئەو گەشتە دوورودرێژە بکەم، هاوسەرەکەم خوێندکارەو ماوەی یەک ساڵ مۆڵەتی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە ماتۆڕسکیل گەشتەکەمان بکەین”.
خوێندکارەکانی هاوڕێی چەندین بووکەشووشەیان وەک دیاری لەژێر ناوی چارلی پێشکەشی ئەو بووک و زاوایە کرد بۆ ئەوەی لەکاتی گەشتەکەیاندا پێیان بێت.
لەو گەشتەیاندا چەندین هەورازو نشێو دێتە ڕێگەیان و لە چەند ویلایەتێک رووبەڕووی لمی بیابان دەبنەوە کە ئەمش بۆ ماتۆڕ کارێکی ناڕەحەتە، بەڵام وەک خۆیان باسی دەکەن زۆرێک لە وڵاتە جیاوازەکانیان بینیوەو گەشتێکی ئاسوودەیان ئەنجامداوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
