حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژاپۆن ژمارەیەكا پێتڤيێن سەربازی بۆ پۆلیسێن كوردستانێ دابین دكت

ژاپۆن ژمارەیەكا پێتڤيێن سەربازی بۆ پۆلیسێن كوردستانێ دابین دكت
وشه‌
رێكخراوی (یونۆپس) لە رێگەی وڵاتی ژاپۆنەوە، بە بڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل و كەلوپەلی سەربازی و پێویستی بۆ پۆلیسی هەرێمی كوردستان دابین دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، رێكخراوی (یونۆپس) بە هامەهانەگیی وڵاتی ژاپۆن  بەبڕی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل و پێداویستیی سەربازیی بۆ 30 بنكەی پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە هەرێمی كوردستاندا دابین كرد.
زیاتر گوتی، پێداویستییە سەربازییەكان بۆ هەولێر و سلێمانی و دهۆك وشارۆكەی سۆران و چەند ناوچەیەكی ترن و پۆلیسی كۆمەڵگەییش لەمەودوا سوودیان لێ وەردەگرێت.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئەركی پۆلیسی كۆمەڵگەیی، هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی هاونیشتمانیانە تا زیاتر شارەزاییان لە یاسا و رێسا باوەكان هەبێت و دوور بن لە ئەنجامدانی تاوان و كاری نایاسایی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi