بووكا سیخور
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌ڵمانیا، دایك و باوكی منداڵێكی 4 ساڵانیان به ناوی “لایلا” ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌و بووكه‌شووشه‌یه‌ی ده‌ستی منداڵه‌كه‌یان له كاربخه‌ن یان بیشكێنن، پاساوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن له‌وانه‌یه بۆ سیخوڕیكردن به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سه‌ر منداڵان به‌كاربهێنرێت.
بووكه‌ڵه‌كه به “هاوڕێكه‌م كایلا” ناسراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای” جینیسیس تویز” ی ئه‌مریكی درووستكراوه، رێگه به منداڵان ده‌دات له رێگه‌ی پرۆگرامێكی ناسینه‌وه په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێت بكه‌ن و له رێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه بووكه‌ڵه‌كه بجوڵێنن.
به‌ڵام ئاژانسی تۆڕه‌كانی فیدراڵی ئه‌ڵمانی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند” بووكه‌ڵه‌ی “كایلا” وه‌ك ئامێری سیخوڕیكردنی نایاسایی پۆلێنكراوه، هه‌ر كۆمپانیا و بازرگانێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات و به‌رهه‌می بهێنێت، سزاده‌درێت و به‌رهه‌مه‌كانیشیان راده‌گیرێت”.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌كه داوای له دایكان و باوكان كردووه، ئه‌گه‌ر له‌و بووكه‌ڵه‌یان بۆ منداڵه‌كانیان كڕیووه، له‌كاریانبخه‌ن”.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌ڵمانیا، به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی ئامێره‌كانی چاودێریكردنی رێگه‌پێنه‌دراو یاساغه و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكات، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نییه زیندانی ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی