سیسركه‌ك ژناڤ مێشكێ ڤێ كچێ هاته ده‌رئينان
وشه

تیمێكی پزیشكی له وڵاتی هیندستان تووشی شۆك بوون دوای ئه‌وه‌ی پشكنین و وێنه‌ی تیشكیان بۆ مێشكی ئافره‌تێك گرت، كه به ده‌ست سه‌رئێشه‌وه به ته‌واوی ده‌یناڵاند و دواتر نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كرد، سیسركه‌یه‌كیان له نێو مێشكی ئه‌و ئافره‌ته دۆزییه‌وه و هێنایانه ده‌ره‌وه.
ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 42 ساڵه ماوه‌یه‌كی زۆر به ده‌ست سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌یناڵاند و له گوندێكی نزیك شاری شینای وڵاتی هیندستان ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، بڕیاری دا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و له‌و كێشه‌یه‌ی بكۆڵێته‌وه.
سه‌رئێشه‌ی ئه‌و ئافره‌ته به جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ند كه نه‌یده‌توانی به ئاسانی هه‌ناسه بدات و به‌رده‌وام شه‌كه‌ت و ماندوو كه‌وتبوو، دوای سه‌ردانی نه‌خۆشخانه پشكنینی پێویست و تیشكیان بۆ گرت و ده‌ركه‌وت ته‌نێكی جووڵاو له نێو مێشكی ئه‌و ئافره‌ته بوونی هه‌یه، بۆیه بڕیاریان دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و ئافره‌ته بكه‌ن.
تۆڕی “سی ئێن ئێن” له زاری پزیشكی نه‌شته‌ركاری ئه‌و ئافره‌ته كه ناوی “شانكار”ه و پڕۆفیسۆریشه له زانكۆی ستانلی و گوتی، نه‌مانده‌زانی ئه‌و ته‌نه جووڵاوه سیسركه‌یه یان جۆره زینده‌وه‌رێك، ته‌نیا بڕیارمان دا كه پێویسته به په‌له و خێرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێ و ده‌ربهێنرێت.
پزیشكان دوای 45 خوله‌ك له نه‌شته‌رگه‌ری و به دوا گه‌ڕان، توانییان سیسركه‌یه‌ك له نێو مێشكی ئه‌و ئافره‌ته بدۆزنه‌وه و بیهێننه ده‌ره‌وه، ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرد ده‌ڵێ، هه‌موو لێكدانه‌وه‌كانمان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سیسركه‌كه له لووتی ئه‌و ژنه یان چاوییه‌وه چووبێته نێو مێشكی كاتێك له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا بووه و قه‌باره‌ی سیسركه‌كه زۆر بچووك بووه، بۆیه ڕۆیشتووه‌ته نێو مێشكی و له‌وێ گه‌شه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی