100 ھەزار دۆلارا ل نەشتەرگەریيا جوانکاريێ خەرج دكت التاريخ: شوبات 07, 2017 فى :سەیر و سەمەر اترك تعليق 2 مشاهدات 100 ھەزار دۆلارا ل نەشتەرگەریيا جوانکاريێ خەرج دكت باسنیوز کچێکی بەڕازیلی، بۆ گۆڕینی شێوەی خۆی، تا ئێستا 100 ھەزار دۆلاری ئەمەریکی خەرج کردووە و چەندین نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام داوە. ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، جێنیفەر پامپلۆنا، نمایشکارێکی جلوبەرگی تەمەن 24 ساڵی بەڕازیلییە، بۆ ئەوەی شێوەی خۆی و جەستەی، بۆ شێوەی کارەکتەری فیلم کارتۆنیی (باربی) بگۆڕێت، چەندین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دەموچاو و جەستەی ئەنجام داوە. جێنیفەر دەڵێت: “کاتێک تەمەن 17 ساڵ بوو، خۆشەویستەکەم کۆچی دوایی کرد، منیش دەمزانی تەنیا بە نەشتەرگەریی جوانکاری دڵخۆش دەبم”. لە تەمەنی 17 ساڵییەوە تا ئێستا، چەندین نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ دەموچاو و جەستەی جێنیفەر کراوە، ھەروەھا تا ئێستا بڕی 100 ھەزار دۆلاری لە نەشتەرگەرییە جوانکارییەکاندا خەرج کردووە. Share on Facebook Post Views: 96 تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی