ئاب 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كچه‌ك ب داسكه‌كا تیژ هەستیارترین جهێ خۆشتڤيێ خۆ دبرت

كچه‌ك ب داسكه‌كا تیژ هەستیارترین جهێ خۆشتڤيێ خۆ دبرت  

خەندان
كچێك بە داسێكی تیژ چووكی خۆشەویستەكەی دەبڕێتەوە دوای ئەوەی كوڕەكە بڕیاردەدات كچێكی دیكە بهێنێت.

بەپێی هەواڵێكی میرەر-ی بەریتانی، ڕووداوەكە لە وڵاتی هیندستان ڕوویداوە و كچەكە بە فێڵ خۆشەویستە تەمەن 23 ساڵەكەی بردووە بۆ ماڵی خۆیان و لەوێ فریوی داوە و چاوی بەستۆتەوە و چووکی خۆشەویستەكەی بڕیوەتەوە و دواتر هەڵهاتووە.

دوای ئەوەی كوڕەكە بە خوێن و ئازارەوە گەڕاوەتەوە بۆ ژووری نووستنی خۆی، دایك و باوكی كوڕەكە بە پەلە بردوویانە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ كوڕەكە راستی ڕووداوەكەی شاردۆتەوە و ڕایگەیاندووە خۆی بڕیویەتیەوە. 

بەڵام دواتر كوڕەكە ڕاستی ڕووداوەكەی لەماڵی كچە هاوڕێكەی لە شاری ناوگاوان دارشان سینگ لە باكووری رۆژهەڵاتی هیندستان، بە دایكی ڕاگەیاندووە. 

ئەو كچ و كوڕە كە ناویان ئاشكرا نەكراوە بۆ ماوەی چوار ساڵ پێكەوە پەیوەندی خۆشەویستیان هەبووە.

ئانێل ئوپادیا، فەرماندەی بنكەی پۆلیسی كۆتوالی ڕایگەیاندووە: “كەیسێكی هەوڵی كوشتن لەدژی كچێكی تەمەن 20 ساڵ كە دراوسێی قوربانییەكەیە تۆماركراوە.”

وتیشی: “ئەوان یەكتریان خۆشویستووە، بەڵام هاوسەرگیری كوڕەكە لەگەڵ كچێكی دیكەدا رێكخراوە، چونكە دایك و باوكی كچ و كوڕەكە هەندێك كێشەیان هەبووە.”

ڕونیشیكردۆتەوە: “بەو هۆیەوە كچەكە ئەو ڕەفتارەی ئەنجامداوە.”

ئاماژەشیكردووە بەوەی كچەكە دەستگیركراوە و ڕووبەڕووی تۆمەتی هەوڵی كوشتن دەبێتەوە.

 ئەو داسە تیژەی بەكارهێنراوە لەگەڵ چووكی بڕدراوی كوڕەكەدا دۆزراوەتەوە، بەڵام ڕەنگە پزیشكەكان نەتوانن چارەسەر بۆ كوڕەكە بدۆزنەوە. 

ئەوە دووەمین حاڵەتی لەو جۆرەیە كە لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا لە   هیندستان ڕوودەدات و مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو ئافرەتێكی تەمەن  30 ساڵ چووكی برای مێرەدەکەی کە تەمەنی 22  ساڵ بوو بڕی دوای ئەوەی تۆمەتباری كرد بەوەی هەوڵیداوە دەستدرێژی سێكسی بكاتەسەر و دواتر كوڕەكە خۆی خنكاند. 
 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi