ئاب 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ب تەمەنترین مەیمون ل جیهانێ دا

ب تەمەنترین مەیمون ل جیهانێ دا

هەولێر – ZNAewwedwedwe

ئەم جۆرە مەیمونانە بە مرۆڤی سووری دارستان یاخود بۆرنیۆی دەناسرێت، ئەم ناوەش بۆ دوورگەی بۆرنیۆی دەگەڕێتەوە کە سێیەم گەورەترین دوورگەیە لە جیهاندا و ئەو جۆرە مەیمونانەی تێیدا دەژین.

لە وێنەکاندا وێنەی دوو مەیمون دەبینین، یەکێکیان بە تەمەنترین مەیمونە لە جیهاندا و ئەوەی دیکەیان نەوەکەیەتی کە تەمەنی دوو ساڵە.

هۆکاری کۆبوونەوەی ئەو دوو مەیموونە، رۆژی لە دایکبوونی ئەو مەیمونە بە تەمەنەیە کە ئەمساڵ تەمەنی گەیشتە 62 ساڵ.

بەم بۆنەیەوە کێکی رۆژی لە دایکبوون و میوەی بۆ ئامادە کرابوو.

ئەو وێنانە لە باخچەی ئاژەڵانی تاما لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، لەلایەن فۆتۆگرافەری بەریتانی دەیڤد ولیامز تەمەن 41 ساڵەوە گیراون.

ئەو جۆرە مەیمونانە گرنگی زۆر بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەدەن و ئاژەڵێکی ئاشتیخوازە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات کێشە و ناخۆشی لە نێوان مەیمونەکانی دیکەدا دروست نەبێت.

هەرچەند پێشتر باس لەوەدەکرا کە ئەو جۆرە مەیمونە زیاتر حەز دەکەن بە تەنیا بن و لە هەموو شتێک دووربن، بەڵام بەپێی دوایین توێژنەوە دەرکەوتووە کە ئەمە دوورە لە راستی و ئەمانە ئاژەڵی کۆمەڵایەتین و گرنگی زۆر بە خێزان دەدەن.

گەورەترین ئەو جۆری مەیمونە لە ساڵی 2011ـدا لە تەمەنی 59 ساڵیدا مرد و ناوی مۆلی بوو.

مۆلی لە ساڵی 2002 لە ژاپۆن ناوبانگییەکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد، لە دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی بە قەلەم کێشا.

ئێستا بە تەمەنترین مەیمونی بۆرنیۆ، بەناوی چانە و باری تەندروستیی جێگیرە.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەی، ئایا چان دەزانێت بۆچی ئەم کێکەی بۆ ئامادەکراوە و تەمەنی چەندە؟ یاخود تەنها دەیخوات و لەگەڵ نەوەکەیدا کاتێکی خۆش بەسەردەبات؟

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi