“بابانوئێل”ی دیسکۆيێ ئستەنبولێ چاوان خۆ رزگار دکت؟
خەندان
دوای ئەوەی کەسێک بە جلی بابانوئێلەوە دەچێتە نێو یانەکەو دەستڕێژی گولە دەکات. گومانی ئەوە هەبووە کە دوو هێرشبەر تەقەیان لەنێو یانە شەوانەکەی ئەستەنبوڵ کردبێت و جلی بابانوئێلیان لەبەردابووبێت، لەناو یانەکەشدا بابانوئێلێک هەبووە، هەربۆیە ئەو گومانەیان دروستکردووە کە دوو هێرشبەربن.
ئەو بابانوئێلە دەستبەجێ جلەکانی دادەکەنێت و خۆی حەشاردەدات، چونکە تەقەکەرەکە بیبینیایە هەموو گولەکانی دەنا بەوەوە، وەک خۆی دەیگێڕێتەوە.
ئەو كەسەی جلوبەرگی بابانوئێلی پۆشیبوو لەنێو ئامادەبوانی یانەکەدا ناوی (سەلچوق.ش)ەو تەمەنی 33 ساڵە، 9 ساڵە لەو یانەیەدا كاردەكات، بەڵام خەڵکانێک گومانیان هەبووە ئەویش هاوکاری تەقەکەرەکەی کردبێت.
سەلچوق “بابانوئێل”ی رەینا رایگەیاندووە كە لەكاتی ئەنجامدانی هێرشەكە خۆی جلەكانی بابانوئێلی داكاندووە لەبەرئەوەی ئەگەر هێرشبەرە تیرۆریستەكە بەو جلانەوە بیبینیایە هەموو گولەکانی پێوە دەنا.
ناوبراو دەشڵێت “كاتێك هەواڵی ئەوەم خوێندەوە كە هێرشبەرەكەی دووەم بە جلی بابانوئێلەوە بووە سەرسوڕماوە و لە دیمەنەكانی كامێرای چاودێری هەموو شتێک دیارە ئەو شەوە چوومە دەزگای ئاسایش و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردم”.
بابانوئێلەکەی یانەی رەینا وتیشی: نۆ ساڵە لەو یانەیە كاردەكەم و هەموو سەری ساڵێك بەو جلانەوە شیرینی بەسەر ئامدەبوواندا دابەش دەكەم.
وتیشی: لە كاتژمێر 1:15 خولەك دەنگی تەقە هات وام هەست کرد دەنگی تەقینەوەی شامپانیا یان كەنافەیە یان میزەڵانە، لە دەوروبەرم تەماشەم كرد خەڵك بەرەو ڕووی من دێن.
دەنگی تەقەی چەك زیاتر لە خولەكێك بەردەوامبوو، جارێكی تر بۆ دۆزینەوەی كچە هاوڕێیەكەم چوومە نهۆمی سەرەوە و پێكەوە رامانکرد و چوومە ژووری چێشتخانەکەو لەوێ خۆمان شاردەوە، 15 تا 20 كەسێک دەبووین و نزیكەی نیو كاتژمێر لەوێ ماینەوە و دواتر هێزی پۆلیسی تایبەت بە هانامانەوە هاتن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دەزگای ئاسایشی ئەستەنبوڵەوە دەست ماڵپەری حورییەتی توركی کەوتووە ئەو هێرشبەرە كە 39 كەسی كوشتبوو بە رەگەز (ئوزبەك)یەو ناوی راستەقینەی (عەبدولقادر ماشاریبوڤ)ە، نازناوی ئەبو محەمەد خوراسانی هەبووە.
شەوی سەری ساڵ لە یانەی شەوانەی رەینا لە دوورگەی بۆسفۆر، کەسێک بەجلوبەرگی بابانوئێلەوە هێرشێکی خوێناوی کردو 39 کەسی کوشت و ژمارەیەکی زۆریشی بریندارکرد، بەڵام تائێستا ئەو تەقەکەرە دەستگیرنەکراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی