میسر.. هەموو دهمژمێرهكێ کەسهک دئێته تەلاق دان
خەندان
بەگوێرەی راپۆرتێکی سەنتەری زانیارییەکانی میسر، رێژەی جیابوونەوەی ژن و مێرد بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووەو هەموو کاتژمێرێک کەسێک تەڵاق دەدرێت یان تەڵاق وەردەگرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە راپۆرتەکەی دەرکردووەو ئاشکرایانکردووە کە یەکەمین وڵاتن ئەو رێژە زۆرەی جیابوونەوەیان هەیە.
بەگوێرەی بەیانات و داتای رەسمی لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 250 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە لە رۆژێکدا، لەماوەی ئەم سێ ساڵەی رابردووشدا رێژەی جیابوونەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەکۆی گشتی لە ساڵی 2015دا زیاتر لە 250 هەزار کەس لە یەکتر جیابوونەتەوە، کە لە ساڵی 2014 رێژەکە 89 هەزار کەس بووە.
بەگوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتی میسر سەرتۆپی وڵاتانی جیهانی گرتووە و لە 7%ەوەو بەرزبووەتەوە بۆ 40%، کە ئەم داتایەش لە دادگاکانی میسرەوە وەرگیراوە.
لەماوەی نیوسەدەی رابردوودا نزیکەی 4 ملیۆن کەس لە یەکدی جیابوونەتەوە. لە ساڵی 2015 دادگاکانی میسر نزیکەی 14 ملیۆن کەیسی جیابوونەوەیان بینیوە کە دەکاتە کێشەی 28 ملیۆن کەس کە یەک لەسەر چواری دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەکات.
دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردودرشت دەرکەوتووە ئەو رێژە زۆرەی تەڵاق و لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەیەی خێزانەکان دەگەڕێتەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیا و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، بەو هۆیەوە ناپاکی هاوسەرگیریی زیادیکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی